KDC

کەنەدا: لەناوەندی لەندەن ڕۆژی ئاڵا بەرزڕاگیرا

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری لەندەنی کەنەدا بە هەماهەنگی لایەنە کوردستانییەکانی کەنەدا لە ڕێوڕەسمێکی شکۆدا ڕۆژی ئاڵای کوردستانیان بەرزڕاگرت

ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 2023.12.17 ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری لەندەنی کەنەدا بە هەماهەنگی لایەنە کوردستانییەکانی کەنەدا ،لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا بەلەبەرکردنی جلی کوردی و بەنمایشێکی گەنجان و لاوانی ڕەوەندی کوردستانی و بەگۆران و هەڵپەرکێی کوردەواریی ڕۆژی ئاڵایان پیرۆزکرد

جێیئاماژەییە ساڵانە ڕەوەندی کوردستانی لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان بە شێوازی جۆراو جۆر لە وڵاتانی دەرەوە ئەم یادە بە شکۆمەندییەوە بەرزڕادەگرن

___

بەجل و بەرگی پۆلیسەوە دزی لە بەساڵاچوان دەکرێت

Harmn

نەتەوەیەکگرتووەکان : پتر لە 200هەزار ئاوارەی شەنگال ناتوانن بۆ شوێنی خۆیان بگەڕێنەوە

Harmn

گەنجێکی کورد لە سێدارەدەدرێت

KDC