KDC

سیمینارێک بۆ سەرۆکی فدراسیۆنی لاوانی ڕەوەندی کوردستانی بەڕێوەچوو

سەرۆکی فدراسیۆنی لاوانی ڕەوەندی کوردستانی، لەمیانەی کار و چالاکی لاوانی ڕەوەندی کوردستانی و، لەسەر بنەمای سۆز بۆ نیشتمان، سیمینارێکی لەسەر «شوناسی نیشتمانی» پێشکەش کرد.

رێکەوتی ١٣/٢/٢٠٢٤، لە ژێر ناونیشانی پڕۆژەیەکی نیشتمانی «ئەم خاکە نیشتمانی ئێمەیە»، لەسەر بانگهێشت و میوانداری مەیسەر لێکاتی سکرتێری گشتی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، سیمینارێکی بەرفراوانی جەماوەری بۆ یاد ئەمین سەرۆکی فدراسیۆنی لاوانی رەوەندی کوردستانی سازکرا.

سیمینارەکە لەسەر بنەمایەکی ئەکادیمیانە خوێندنەوەیەکی بنەڕەتی لەسەر شوناسی نیشتمانی هاتەبەرهەم، هاوکات لەسەر پشتبەستن بە پرسە هەنوکەییەکان و ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی کە لە ناوچەکەدا ڕودەدەن، یاد ئەمین جەختی لەو ئاڵنگاری و پێشهاتانە کردەوە، کە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر شوناسی نیشتمانی هەیە، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت نەوە و لاوانی داهاتوو لەسەر ئەو بنەمایە پەروەردە بکەین، کە نیشتمانی خۆیان بە بەشێکی گرنگی کەسایەت و شوناسی خۆیان بزانن.

شایانی ئاماژەیە، ڕێژەیەکی زۆری کەسایەت و لاوان لەو سیمینارەدا ئامادەبوون، ئەو خوێندنەوە ئەکادیمیانەی سەرۆکی فدراسۆنی لاوانی رەوەندی کوردستانیان بە پرسێکی هەنوکەیی و گرنگ وێناکرد، بەتایبەت بۆ لاوان و نەوەی داهاتو کە زۆر ئاشنای دیرۆکی کوردستان و نیشتمان نین.

___

یۆنان: 57کەس لە بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریایی ئیجەدا ڕزگارکران

Harmn

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا سەردانی کیێڤ دەکات

Harmn

جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا تەنیا هەندێک وردەکاریی ماوە

KDC