KDC

چەند پەرلەمانتارێکی نەرویجی بەڵێنی پشتیوانی کورد دەدەن

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 26ی 2ی 2024، شاندێکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج سەردانی پەرلەمانی نەرویجیان کرد و، لەلایەن پەرلەمانتارانی حزبی پێشکەوتنخوازی(Frp)یەوە پێشوازییان لێکرا.

شاندەکە بریتی بوون لە د. نورەدین خۆشناو کوردیناتۆری کونفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، مەسعوود ناسری بەرپرسی ناوەند و، ئازاد ئەحمەد جێگری بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، لەلایەن هەردوو پەرلەمانتار هیمنشو گەلاتی و مارتین ئوتسون پێشوازییان لێکرا، سەبارەت بە پرس و دۆخی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان و ڕەوەندی کوردستانی لە نەوریج و، پەیوەندی نێوان وڵاتی نەرویج و هەرێمی کوردستان وتووێژ کرا.

لە درێژەی باسەکاندا، هەردوو پەرلەمانتارەکەی نەرویج زۆر بە ئەرێنی وێنای نەتەوەی سەربەرزی کوردیان کرد و بە نەتەوەیەکی ماف خواز، دیموکرات و کۆڵنەدەر ناوی بردن، هاوکات بە پێویستیان زانی، کە کۆمەڵگای نەرویج پشتیوانیان بن.

هەروەها جەختیشیان لەسەر ئەوە کردەوە، کە ئەوان بە جدی هەوڵ ئەدەن خاڵی پشتیوانی لە دۆزی ڕەوای کورد لە پەیڕەو و پڕۆگرامی فەرمیی حزبەکەیاندا بگونجینن.

جێی باسە، لە کوتاییدا هەر دوولا جەختیان لەسەر بەردەوامی پەیوەندییەکان کردەوە.

___

فەڕەنسا ڤاکسین دژ بە کۆرۆنا بۆ ئەو کۆچبەرانەی دەگەنە وڵاتەکەی دابین دەکات

nusar1

هەر پەنابەرێک لە سوید تاوان ئەنجام بدا دیپۆرتی وڵاتەکەی دەکرێتەوە

KDC

ڕوسیا شاری خێرسۆنی لە باشوری ئۆکرانیا داگیرکرد

nusar1