KDC

کوردستانییانی ستۆکهۆڵم پشتگیری لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکەن

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٤، لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید، بە ئامادەبوونی بەڕێز شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی کۆبونەوەیەکی بەرفراوان لەگەڵ کوردستانییانی دانیشتووی ئەو شارە و دەوروبەری بەڕێوەچوو.

لە وتارێکدا بەڕێز سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی باسی لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد و ئامانجەکانی بۆ ئامادەبووان شیکردنەوە. هەروەها باسی لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان کرد و داوای لە بەشداربووان کرد پشتگیری لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان بکەن و پارێزگاری لە کولتور و زمانی کوردی بکەن و پاڵپشتی لە کۆنفدراسیۆن بکەن و لەگەڵیدا هاوکار بن.

کوردستانییانی هەر چوار پارچە، نووسەران، ئەکادیمیستییان و مامۆستایان و کەسایەتییە کوردستانییەکانی هەر چوار پارچە بەشداری کۆبونەوەکە بوون و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و سوپاسی سەرۆک بارزانییان کرد بۆ گرنگیدان بە ڕەوەندی کوردستانی و بەڵێنی پاڵپشتی و هاوکاری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیاندا.

دوای ئاڵوگۆڕی بیر و ڕا کۆبوونەوەکە لە کەشێکی ئارامدا ماوەی ٢ دوو کاتژمێری خایاند و بە سەرکەوتویی کۆتایی هات.

___

ئیتالیا:لەماوەی یەک هەفتەدا ،زیاتر لە هەزار کۆچبەر گەیشتونەتە دورگەی لامپێدوسای

Harmn

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە سویسرا سەردانی باڵوێزی ئێراقی فیدڕاڵ لە شاری بێرن دەکەن

Harmn

نوێنەری كۆنفیدراسیۆن سەردانی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپای کرد

Harmn