KDC

نەمسا: ناوەندی ڤێنا بەشداری مەراسیمی یەکی ئایاریان کرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ڤێنا بەشداری مەراسیمی ڕۆژی جیهانی کرێکارانیان بە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و ئاڵای ڕەوەندی کوردستانی کرد و، لەنێو ئاپۆرای جەماوەریدا جێگایان دیاربوو.

ئەمڕۆ یەکی ئایار، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران لە شار ڤێنای پایتەختی نەمسا، بەشداری مەراسیمی ئەو یادەیان بە هەڵگرتنی ئاڵاکانی کوردستان و ڕەوەندی کوردستانی کرد.

جێی باسە، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران لەسەر تاسەری جیهان و لە لایەن پارت و ڕێکخراوەکانی داکۆکیکاری لە چینی کرێکاران ئەم یادە بە مەراسیم و خۆپیشاندان و ڕێپێوانی جیاواز دەکرێتەوە و داوای باشتر کردنی ژیان و دەرامەتی چینی زەحمەتکێشان و کرێکاران دەکرێت.

___

خەبات عەباس لە سێ وڵاتی ئەوروپا چیرۆکەکان بە مۆسیقا دەگێڕێتەوە

nusar1

سێ کۆبوونەوەی لوتکەی لە برۆکسل بەئامانجی گۆشەگیرکردنی ڕووسیا و هاوکاریکردنی ئۆکرانیا

nusar1

فەڕەنسا فەیسبوک و گووگل سزادەدات

nusar1