KDC

ئیسرائیل 1,5 ملیار دۆلار بۆ ئامانجگرتنی بەرنامەی ئەتۆمییەکەی ئێران دابین دەکات

ڕاپۆرتەکان باس لە بودجەی 1,5 ملیار بۆ بە ئامانجگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، لەلایەن ئیسرائیلەوە دەکەن.

ئاژانسی هەواڵی کەناڵی 12ی ئیسرائیل، بڵاویکردەوە، کە حکوومەتی ئیسرائیل ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ تەرخانکردنی بودجەیەکی 5 ملیاری دۆلاری، بەشێوەیەک کە (نزیکەی 1.5 ملیار دۆلار) بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی سوپا بێت، بە مەبەستی بە ئامانجگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.

دابینکردنی ئەو بودجەیەش، بریتییە لە فڕۆکە و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی کۆکردنەوە و چەکی بێوێنە، بۆ ئەگەری هێرشێکی لەو جۆرە بەکاردێت، کە شوێنی ژێر زەوییە زۆر قایمەکانی پێ دەکرێنە ئامانج.

بودجەی نوێ لە 3 ملیار شێکل لە بودجەی پێشوو و 2 ملیار شیکل زیادە لە بودجەی داهاتوو پێکدێت، کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمدا لەلایەن حکوومەتی ئیسرائیل پەسەند بکرێت.

جێی ئاماژەیە، کۆشکی سپی حەفتەی ڕابردوو جەختی لەسەر پابەندی تەواوی ئەمەریکا کردەوە، بۆ ئاسایشی ئیسرائیل و دڵنیاییدا لەوەی، کە ئێران هەرگیز نابێتە خاوەن چەکی ناوکی.

سۆران حەسەن

سەرچاوە:-

BBCarabic

___

بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبونەوە

KDC

ئافرەتانی رزگاربووی ئێزدی قەرەبوو دەکرێنەوە

KDC

هێڵی ئاسنینی شەمەندەفەر لەم شارەی کوردستان بە پایتەختەوە دەبەسترێتەوە

KDC