KDC

کۆمەڵەیەکی کوردی لە نەوریج داوادەکات لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆن درێژە بە چالاکییەکانی بدات

کۆمەڵەی کوردی لە ڕۆگەلاند – ڕۆژ لە وڵاتی نەرویج بە نووسراوێکی فەرمیی، کە واژۆی سەرۆکی کۆمەڵەی ناوبراوی لەسەرە، داوا دەکات لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی درێژە بە کار و چالاکییەکانیان بدەن.

ڕۆژی ١٥ ی ئایار کۆمەڵەی کوردی ڕۆگەلاند لە وڵاتی نەرویج بە شێوەیەکی فەرمیی داوای بە ئەندام بوونیان لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد بۆ ئەوەی لە ژێر چەتری کۆکەرەوەی فدراسیۆن و کۆمەڵە کوردییەکان درێژە بە کار و چالاکییەکانیان بدەن.

جێی باسە، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بانگەوازێکیدا داوای لە هەموو فدراسیۆنی و کۆمەڵە و ڕێکخراوە کوردییەکان لە سەرتاسەری جیهان کردووە، کە هەموان بە یەکەوە لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆن درێژە بە کار و چالاکییەکانیان بدەن.

___

هەڵمەتی (ئێرە کوردستانە) بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێکدانی ناوە کوردیەکان لە ڕۆژھەڵات

KDC

ئێران دەستی بە پیتاندنی یۆرانییۆم کردەوە

KDC

“ھەولێر و بەغدا لیژنە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بازرگانی و جوتیاران دروست دەکەن”

KDC