KDC

ڕەوەندی کوردستانی لە بەرلین بەشداری مەراسیمی ماتەمینی قوربانییەکی تیرۆریان کرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەرلین و براندنبێرگ بەشداری مەراسیمی ماتەمینی پۆلیسی شاری بەرلینیان کرد، کە ڕۆژی ٣١ ئایار بە دەستی ڕەشی تیرۆرستێک لە شاری مانهیام گیانی لە دەستدا.

ڕۆژی هەینی ٧ی٦یی٢٠٢٤ نوێنەرانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەرلین و براندنبێرگ بەشدارییان لە ڕێپێوانی بێدەنگی و هاوبەشی خەمی دەزگای فریاکەوتن بۆ یادی ڕۆڤن لۆر († 29 ساڵ)، ئەفسەرێکی پۆلیسی بوێر کرد، کە لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٤ لە شاری مانهایم لە لایەن پەنابەرێکی توندڕەوی ئیسلامی و لە کاتی ئەرکدا بۆ پاراستنی ئاشتی گیانیسپارد.


ڕەوەندی کوردستانیش وەک هاوشارییانی ئەڵمانیا و پەنابەرانی دڵسۆز لەم وڵاتەدا، سەرەخۆشی و هاوخەمی دڵسۆزانەیان بۆ بنەماڵەی ڤۆن ڕۆڤن دەربڕی و دوپاتییانکردەوە، کە بە یەکگرتویی لە دژی هەموو جۆرە توندڕەوی و توندوتیژییەک لە دژی خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکان دەوەستنەوە.

___

ئەمەریکا دوایی ٢٠ ساڵ هێزەکانی لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە

KDC

بەناوبانگترین سەرتاشی کوردی نیشتەجێی بەریتانیا بۆ KDC دەدوێت

Xelan

ریزبەندی ئازادی بەکارهێنانی ئینتەرنێت بڵاو دەکرێتەوە

KDC