KDC

بەلجیکا: بازرگانێک بەڵێنی هاوکاری گەنجانی کورد بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەدا

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا بە ئامادەبونی چەندین رێکخراو و کۆمەڵەی کوردی لەگەڵ بازرگانێکی سەرکەوتوی کورد کۆبونەوە، کە تێیدا بازرگانەکە بەڵێنی هاوکاری گەنجانی کوردی داوە.

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا (kdc-cdk Belgium) بە ئامادەبوونی هەر یەکە لە بەرپرسی ناوەند و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ناوەند و میس سەرپل لە کۆمسیۆنی ئەوروپا و بەرپرسی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لە بەلجیکا و بەرپرسانی کۆمەڵەی ئاشتی و کۆمەڵەی هیوا و بەرپرسی هونەرمەندان و نووسەرانی عەفرین و بەرپرسی کۆمەڵەی لۆرین و بەرپرسی کۆمەڵە کوردییەکانی بەلجیکا، کۆبونەیەکی بۆ دیدار ئومەر خاوەن شەریکەی (didoma) ڕێکخست.
کۆبوونەوەکە بۆ چۆنییەتی بوون بە خاوەنی کار لە وڵاتی بەلجیکا بوو، کە ناوبراو گەنجێکی سەرکەوتووی کوردە و توانی بە ماوەیەکی کەم سەرکەوتنێکی گەورە لە ڕوی یاسای بەلجیکا بە دەست بێنێت و وێنەی لە پەرلەمانی ئەوروپا وەکوو سەرکەوتوترین گەنجی ئەورووپا بناسێنرێت.


شایانی باسە، ناوبراو ئامادەیی خۆی دەربڕی، کە یارەمەتی گەنجانی کورد لە بەلجیکا بدا.

___

ناوەندی بازل چەند پرسێکی ڕەوەندی کوردستانی تاوتوێ دەکەن

Harmn

کۆرۆنا دووبارە تەنگی بە چین هەڵچنیوە

Harmn

بە خۆشحالییەوە ئاگاداری خوێنەران دەکەینەوە کە دواین پەرتووکی نووسەر داڤان یەحیا بە ناونیشانی «لۆزان لە چاوی کوردەوە» بەزمانی ئینگلیزی ئێستا لە ئاستی جیهانیدا بەردەستە.

Harmn