KDC

ناوەندی بەلجیکا و نوێنەرایەتی هەرێم کۆبونەوە

 

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبونەوە.

رۆژی پێنجشەمە رێکەوتی ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٤، جیهانگیر دۆڵەمەری بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی- بەلجیکا بە یاوەری دەستەی کارگێڕی ناوەند سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانییان لە بەلجیکا کرد و لەگەڵ بەرپرسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان (دلاوەر ئاژگەیی) تاوتوێی هەماهەنگی زیاتری نێوان هەر دوولا کرایەوە.

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەلجیکا بەو کاریگەرییەی، کە ڕەوەندی کوردستانی لەناو دامودەزگا دیپلۆماسییەکان و پەرلەمانی ئەوروپا بە دەستیهێناوە پشتیوانی و هاوکاری خۆیی بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی کوردستانی لە بەلجیکا دەربڕی.

___

کەنەدا: ڕەوەندی کوردستانی لە ڤانکۆڤەر ڕۆژی ئافرەتان و جەژنی نەورۆزیان بەرزڕاگرت

Harmn

یەکێتی ئەوروپا :گفتوگۆکانی دۆسیەی ئەتۆمی پێویستیان بەڕیاری سیاسیە

Harmn

نزیکەی 11 ھەزار خێزان چاوەڕێی یەکگرتنەوە و بەیەکگەیشتن بە خێزانەکانیان دەکەن لە ئەڵمانیا

KDC