KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە بەرلین کۆدەکاتەوە

لە ژێر چەتری کۆنفراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی نوێنەرانی فدراسیۆن ،کۆمەڵە ، ڕێکخراو ، ناوەندە کولتوری و سیاسییەکانی دیاسپۆرا و کەسایەتییە سیاسی ،ئەکادیمی و ڕۆشنبیرانی کوردستان لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا  بەشداری کۆنگرەیی دووەمی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکەن

بەسەرپەرشتی ڕێزدار شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا  ، کۆنگرەی دووەمی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ڕۆژانی ٦،٧ی١٢ی٢٠٢٤ بەدروشمی یەکگرتن سەرکەوتنە بەڕێوەدەچێت

جێی ئاماژەیە کۆنگرەی یەکەمی ڕەوەندی کوردستانی پێش سێ ساڵ لە ڕۆژی  ٤تا ٦ ی١٢ی٢٠٢١ بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو ، کە ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوە ،لەگەڵ فدراسیۆن و کۆمەڵەو ڕێکخراوە کوردستانییەکان ، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییان  ڕاگەیاند

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی KDC  لە بەرلینەوە ڕوماڵی کۆنگرەی دووەمی  کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکات ، و لە گۆرانکاری و پێشهاتەکانی کۆنگرە ئاگادارتان دەکاتەوە

___

لیتوانیا هێزی کۆنترۆڵی سنووری لەگەڵ بیلاڕووس پتەوتر دەکات

KDC

خەڵاتی نۆبڵ لە بواری ئابووری بە هاوبەشی سێ زانای ئەمەریکی وەریانگرت

KDC

ئێزدییەکانی تاراوگە بۆ ژیاندنەوەی گوندەکانیان دەگەڕێنەوە باکووری کوردستان

Karzan