KDC

بەلجیکا: کۆمەڵەی ئاشتیی چالاکییەکی هونەرییان بۆ منداڵان ڕێکخست

کۆمەڵەی ئاشتی لە شاری ئۆستێندی بەلجیکا چالاکییەکی وێنەکێشانیان بۆ منداڵانی کورد لەو شارە ڕێکخست و سوپاسی کەسوکاری منداڵانیش دەکەن، کە بەدەم داواکارییەکەیانەوە هاتن و ئامادەبوونیان و بەشداریی پێکردنی منداڵەکانیان لەو چالاکییە هونەرییەدا.

کۆمەڵەی ئاشتی ڕۆژی ٢٠ی١ی٢٠٢٥ لە شاری ئۆستێندی بەلجیکا، چالاکییەکی بۆ منداڵان لە ژێر ناوی (نیگارکێشان لەسەر شووشە) (مۆنۆتایپ) ساز کرد، ئەوەش بە هاوکاریی هونەرمەندی کورد (کیتۆ سینۆ)، کە خۆبەخشانە ئەو چالاکییەی بۆ منداڵانی کورد زیندوو کردەوە.

بوونی ئەو چالاکییانە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ناو ڕەوەندی کورد لە لایەک، لە لایەکی دیکەوە دروستکردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ کوردستانییانی نیشتەجێی شاری ئۆستێند و دەوروبەری، هەروەها کۆمەڵەی ئاشتی سوپاسی خۆیان پێشکەشی هەموو ئەو خێزانە کوردانە کرد، کە بەشدارییان لە چالاکییە هونەرییەکەدا کرد.

هاوکات سوپاسی تایبەتیی هونەرمەندی کورد، کیتۆ سینۆ-شیان کرد، کە خۆبەخشانە کاتی خۆی بۆ سەرکەوتنی ئەو چالاکییه تەرخان کرد.

‎لە کۆتاییی پەیامەکەیاندا، داواکارن، کە ئامادەبوون و بەشداریی خانەوادە کوردەکان و منداڵەکانیان لەو جۆرە چالاکییانە بەردەوام بێت، ئەوەش لەپێناو یەکگرتن و پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگەی ناوخۆ و ڕووخسارکردنی کەلتووری و ڕۆشنبیریی زیاتری منداڵانی کورد پێی ئاشنا دەبن.

___

پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک تەنیا سێ کاتژمێر بۆ جەژنی نەورۆز دیاری دەکات

nusar1

سەرۆکی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران پەیامی بۆ پارتە کوردییەکان نارد

KDC

بەیاننامەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بەو هێرشەی کرایە سەر بارەگای پارتی ئازادیی کوردستان

nusar1