KDC

ناوەندەکانی سویسرا بەشداریی ڕۆژی کۆمەڵە دەکەن

 

بەرپرسی ناوەندی بازل، بە نوێنەرایەتیی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا بەشداریی ڕۆژی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و سیمیناری سیاسیی سکرتێری حزبەکەی کرد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١ی٣ی٢٠٢٥، سۆران حەسەن بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بازل، بە نوێنەرایەتیی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا، بەشداریی ڕۆژی کۆمەڵەی کرد و لە هەمانکاتیشدا بەشداریی سیمیناری سیاسیی ڕەزا کەعبی سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی کرد، کە بە بۆنەی ڕۆژی کۆمەڵە ٢٦ی ڕێبەندان لە شاری ئاراوی سویسرا ڕێکخرابوو.

جێی باسە، ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان و ناوەند و ڕێکخراوە ناحکوومییەکان و ڕەوەندی کوردستانی بەڕێوە چوو.

___

وێبینارێك سەبارەت بە جینوساید بەرانبەر بە کورد

Harmn

زۆرترین ڕێژەی توش بوون بەڤایرۆسی کرۆنا لەهەرێم تۆمارکرا

KDC

هاووڵاتییەکی کورد سزای 7 ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت

KDC