KDC

شفا بارزانی بۆ کۆنفدراسیۆن: پێویستە لۆبی بەهێز بۆ میللەتەکەمان بدۆزنەوە

سەرپەرشتیاریی گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، لە بارەگای بارزانیی پێشوازیی لە سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و کۆمیتەی بەڕیوەبەری ڕەوەندی کوردستانی کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢/٣/٢٠٢٥، ڕێزدار شفا بارزانی لە بارەگای بارزانیی پێشوازی لە کۆمیتەی بەڕێوبەری کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی کرد و باسی لە گرنگیی کۆنفدراسیۆن کرد و بە پێویستی زانی دوای کۆنکرەی دووەم و نوێبوونەوەیان، هەنگاوی باش و کاری باشتر بکەن.

لەو دیدارەدا، بەڕێز ئیسماعیل کامل، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، باسی لە هەیکلیەتیی ئیداری و بەڕێوبردنی ئۆفیسەکانی کۆنفیدراسیۆن کرد، هەروەها کۆمەڵێک داواکاری و پێشنیاری بۆ بەرەو پێشچوونی کارەکانی کۆنفیدراسیۆن کرد، پاشان هەر یەک لە بەرپرسی ئۆفیسەکان دید و بۆچوونی خۆیان خستە ڕوو، کە چی بکرێت و چی پێویستە بۆ ئۆفیسەکان.

هەروەها ڕێزدار شفا بارزانی باسی لە گرنگیی دامەزراوەییی کۆنفیدراسیۆن کرد باسی لە قۆناغەکانی ڕابردووی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی کرد، هاوکات گرنگیی دوای کۆنگرەی دووەمی کۆنفیدراسیۆنی لەوەدا بینی، کە پێویستە لەم نوێبوونەوەیدا هەنگاو و کاری باش و نوێ بکرێت، چونکە کۆنفیدراسیۆن لە مەیدانی ململانێ و ناکۆکیی دەرچووە و ئێستا ململانێکان لەسەر کار و چالاکییەکانە و پێویستە سەرجەم ئەندامانی فیدراسیۆن و ناوەند و کۆمەڵەکان کاری یەکەمیان دروستکردنی لۆبی بەهێز و گونجاو بدۆزنەوە بۆ میلەتەکەمان، بە پێویستیشی زانی، کە دەبێت ئەندامەکانمان زۆر هۆشیارانە و بەرپرسانە لەگەڵ ئەو دۆخانەی دێنە ئاراوە بۆ هەرێمی کوردستان لە لایەک، لە لایەکی دیکە مەناخی دنیا گۆڕاوە و دۆست و نەیارەکانمان لەسەر ئاستی بەرژەوەندییەکانی خۆیان مامەڵە لەگەڵ کورد و خاکی کوردستان دەکەن، هەربۆیە داواکار بوو کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی ڕۆڵی گرنگ و ستراتیجی لە دیاسپۆرا بگێڕێت.

___

بەریتانیا : تیپێکی تۆپی پێی سەربە بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

nusar1

ئاماری سوید، مەترسی کەمبوونەوەی رێژەی دانیشتوانی دوو پارێزگای راگەیاند

KDC

ھەڵبژاردنەکانی ئێران و پێگەی کورد لە ڕۆژھەڵات , لە ئەمڕۆ و سبەیدا

KDC
KDC

FREE
VIEW