KDC

واشنتن : نوێنەری كۆنفیدراسیۆن بەشداریی نەورۆزی خاكیپۆشان کرد

 

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن بەشداری ئاهەنگی نەورۆزی خاکیپۆشان لە واشنتۆن کرد، کە تێیدا چەند چالاکییەکی نەتەوەیی ئەنجامدرا.

ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی ٢٢ی مارسی ٢٠٢٥، مستەر كورد بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەكانی كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی، بەشداریی ڕێوڕەسمی نەورۆزی خاکیپۆشان لە دەڤەری واشنتن  كرد.
ڕێوڕەسمەكە بە دەسپێشخەری كۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەمریكا و بەشداریی چالاكانەی كوردستانییان بۆ پشتگیری لە نەورۆزی خاکیپۆشان بەڕێوە چوو.

زۆربەی ئامادەبووان بە پۆشینی بەرگی كوردیی پشتیوانی خۆیان بۆ ڕێوڕەسمەكانی نەورۆزی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دووپات كردەوە.

ڕێوڕەسمەكە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان و لە درێژەدا بە وتاری سیاسی و خوێندنەوەی شیعر و گۆڤەند و مۆسیقای كوردی درێژەی پێدرا.

ڕێوڕەسمەکە لەناو خۆشی و شادی بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان کۆتایی پێهات.

___

بەلجیکا: بەرپرسی ناوەندی برۆکسل لەگەڵ دوو پەرلەمانتاری یەکێتی ئەوروپا کۆبووە

nusar1

ئیتڵاعات چەند هاووڵاتییەکی کورد دەستگیر دەکات

KDC

له‌باره‌ی كۆچبه‌ران عێراق وەڵامی یەکێتیی ئەورووپا دەداتەوە

KDC