KDC

سویسرا: ڕەوەندی کوردستانی لە بیبیرست ئێوارە ئاهەنگی نەورۆزیان ساز کرد

 

ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا، کە پێکهاتبوون لە ناوەندەکانی سویسرا و چەند لایەنێکی سیاسیی کوردستانی و ڕێکخراوێک، لە شارۆچکەی بیبیرستی سەربە کانتۆنی سۆلۆتورن، ئێوارە ئاهەنگی نەورۆزیان بە بەشداری هاووڵاتییانی کوردی دانیشتووی سویسرا و دەوروبەری ئاهەنگی نەورۆزیان ساز کرد.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٢٢ی٣ی٢٠٢٥، بە بەشداریی هونەرمەندان کەمال محەمەد و فەرزاد مەهدینیان و دارا سەعدون ئەحمەد جەزراوی و تیمی مۆزیک و دەهۆڵ و زوڕنای کوردەواریی مەراسیمی کردنەوەی ئاگری نەورۆز و ئێوارە ئاهەنگێکی خێزانی بە بەشداریی نزیکەی حەوت سەد کەس بە پۆشینی جلی کوردی و بەجۆشو خرۆشێکی کوردانە و یەکگرتووانە بەوتنەوەی سروودی نیشتمانی و ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆز هاتەوە لەناو ئاپۆرای ڕەشبەڵەکی کوردەواری جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد.

ئاهەنگەکە بە دروشمی نەورۆز هەوێنی یەکبوونمانە بە هەڵکردنی ئاگری نەورۆز بە دەستی چەند کەسایەتییەکی سیاسیی کوردستانی، وەک سەیران کەریم، سەمەد کەرکووکی، عەبدول عەزیز، ئازاد عوسمان و خاتوو چیمەن و خاتوو غەزاڵ، کاک هیوا مەشخەڵی ئاگری نەورۆزیان هەڵکرت، دوواتر درایە دەست منداڵانی کورد و بەو کارەیان نەرێتی داگیرساندنی ئاگری نەورۆزیان بۆ منداڵانی تاراوگە گواستەوە.

هاوکات لەگەڵ وتنەوەی سروودی نەتەوایەتیی ئەیڕەقیب، ڕاگەیاندنی خولەکێک وەستان و بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە سەرجەم شەهیدانی رێگای ڕزگاریی کوردستان مەراسیمەکە دەستی پێ کرد، هەروەها لە لایەن پێشکەشکارانی بەرنامەکە بەخێرهاتنی میوانان کرا و بە ناوی کۆمیتەی ئامادەکاریی نەورۆز پیرۆزباییی نەورۆزی ٢٧٢٥ ی کوردییان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

لە درێژەی بەرنامەکە بە زاراوەی کرمانجی لە لایەن خاتوو میدیا، هەروەها خاتوو شیوا محەمەدی بە سۆرانی پەیامی هاوبەشی کۆمیتەی بەڕێوەبەربی نەورۆزی کوردەواری لە سویسرا پێشکەش کرا.
میوانی تایبەتی بەرنامەکە (گەری مولێر) لە پارتی سەوزی سویسرا و پەرلەمانتاری پێشوو و سەرۆک شارەوانی شاری بادن قسەو باسێکی لەسەر نەورۆز و بایەخدان بە کولتووریی نەتەوەکان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و تێیدا ئاماژەی بە جوان
بەڕیوەچوون و گرنگیدان بە نەورۆز لە لایەن کوردەوە دا، کە کوردەکان بەم کارەیان نەورۆز لە هزری منداڵەکانیان بۆ هەمیش دەهێڵنەوە.

هونەرمەندانی دەنگ خۆش، کەمال محەمەد و فەرزاد مێهدینیا بە هاوکاریی ژەنیارانی بەتوانا بڕیار هەورامی
و هەڵۆ قادر بە کیبۆرد و سامان ئەلیاس بە کلارنێت لە بەشی سۆرانی و هەورامی، دارا سەعدوون و ئەحمەد جەزراوی لە بەشی کرمانجی گۆرانییان چڕی و ئامادەبووانی ڕێو ڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکڕ ڕێوڕەسمەکەیان ڕازاوەتر کرد.
ڕێوڕەسمەکە تا کات ژمێر ١١ی شەو درێژەی کێشا و بەشداربووانی جەژنی نەورۆز، وێڕای دەستخۆشی، خۆشحاڵی و ڕەزامەندیی خۆیان بۆ بەڕێوبەرانی ڕێوڕەسمەکە دەربڕی.

دەستەی بەڕێوبەر و ڕێکخستنی نەورۆزی ساڵی نوێی ٢٧٢٥ی کوردی لە سویسرا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هونەرمەندانی
بەشداربووی ئاهەنگەکە و ئامادەبوونی هاونیشتمانییانی تاراوگە دەردەبڕی و هیواخواز بوون جێی ڕەزامەندییان بووبێ و بتوانن ساڵانە بە دووبارەکردنەوەی خزمەتی زیاتر بە بووژاندنەوە و ناساندنی کولتووریی کوردی بکەن.
بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی جەژنی نەورۆزی کوردی لە سویسرا پێکهاتوون لە:
1-ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا
2-حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
٣- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٤-کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
٥-حزبی شیوعی کوردستان
٦-ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا (ئەنەکەسە)
٧- پارتی ماف و ئازادییا هاک-پار
٨- سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
٩- ناوەندی کولتووریی کورد لە سویس و ڕووپەڕی ئینستاگرامی کوردی سویس .

___

حکومەتى بێلاروس کەمپى کاتی بۆ کۆچ بەران دروست دەکات

KDC

بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ شامۆ، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەرەخۆشی لە گەلی کوردستان دەکات

KDC

جادووی پریمەرلیگ

nusar1
KDC

FREE
VIEW