KDC

کەنەدا: گردبوونەوەیەکی گەورەی جەماوەری کوردانی ڤانکۆڤەر بەبۆنەی نەورۆزەوە

بە بۆنەی نەورۆز و سێزدەبەدەری بەهاری و سەرسالی کوردی ، ڕەوەندی کوردستانیانی ڤانکۆڤەر لەکەشێکی بەهاری و سەیراناوی کۆبوونەوە و ئاهەنگیان گێرا، ئەم گردبوونەوەیە بووە هۆی یەکتر ناسینی زیاتر و پتەوکردنی پەیوندی نێوان کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستانی دانیشتووی ئەم شارە و ڕۆح و هێزی کوردایەتی لەم شارە بەهێزتر کرد .

لەم بارەوە عیسا مێرگەسۆری سەرپەرەشتی گردبوونەوەکە ڕایگەیاند نەورۆز و سەری ساڵی کوردی لە ڤانکۆڤەر لە کەشێکی دۆستانە و گەرم و گووڕ بەڕێوە چووە کە چەند برگەیەکی لە خۆ گرتبوو و بە گۆرانی و هەلپەرکێی کوردی تا ئێوارە بەردەوام بوو ، بەشداربووان رۆژێکی خۆش و کوردەواریان بردە سەر و بە ئۆمێدی بەردەوام بوونی ئەم جۆرە گردبوونەوانە و یەکگرتووی کوردانی ئەم شارە بوون .

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی -دوسلدۆرف لە ئەڵمانیا کۆمەڵەی هونەرمەندانی لەو وڵاتە دامەزراند

Harmn

ئاماری زیانەکانی ژێرخانی سەربازی ئۆکرانیا

Harmn

ئیسپانیا:باندەکانی بازرگانی کردن بە مرۆڤ ،بەکوشتنی کۆچبەرانی میلیا تاوانبار دەکات

Harmn