KDC

وێبنارێک بۆ فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی زمانی کوردی سازکرا

ئامادەکردنی: سۆران حەسەن

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، وێبنارێکی بۆ دوو کەسایەتی، کە هەر یەک لە سەرۆکی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی زمانی کوردی و مامۆستا و کوردیناتۆر پسپۆڕی زانستی زمانی کوردیی ساز کرد.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٠ی٥ی٢٠٢٥، ئۆفیسی ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، وێبنارێکی بۆ بەڕێزان مامۆستا خەليل شەريف مامۆستا و کوردیناتۆر لە فيدراسيۆنى نێودەوڵەتى زمانى كوردى، مەم دۆگالا سەرۆكى فيدراسيۆنى نێودەوڵەتى زمانى كوردی ساز کرد، کە لە ڕێگای پڕۆگرامی  ZOOM و لە لایەن خاتوو شوعلە ڕەسوڵ ئامادەکاری و پێشکەشکاری بۆ کرابوو و تێیدا دکتۆر ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن و ژمارەیەکی زۆری ئەندامانی کۆنفیدراسیۆن ئامادەی بوون.

تەوەری یەکەمی وێبنارەکە بۆ بەڕێز مەم دۆگالا سەرۆكى فيدراسيۆنى نێودەوڵەتى زمانی کوردی بوو و بابەتی سەرەکیی بریتیی بوو لە
١-كۆنفیدراسيۆنى ڕەوەندى كوردستانى، پڕۆژەیەكى بۆ فێربوونى خوێندن و نووسينى زمانى كوردى له تاراوگه هەیە.
٢- له تێگەوئاوەزى خێزانى كوردی تاراوگەنشین، تێڕامان و هەڵوەستەکردنيان بۆ فێربوونى زمانى دايك هەیە.
لەم تەوەرەدا تیشکی خستەسەر ئامانجی دامەزراندنی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی زمانی کوردی و هەوڵەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، هەروەها یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان کۆنفیدراسیۆن و وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی خوێندنی زمانی کوردی لە تاراوگە و هاوکاری و ڕێکخستنی ئەو قوتابخانانە و پشتگیری و بەدواداچوون بۆ فراوانبوونی خوێندنی زمانی کوردی بۆ منداڵانی کورد لە دەرەوە.

تەوەری دووەم بۆ مامۆستا خەلیل شەریف بوو و بابەتی سەرەکیی بریتیی بوو لە :-
١-کۆنفیدراسيۆنى ڕەوەندى كوردستانى، توانيويەتی ببيێته بزاوتێك بۆ فێربوونى خوێندن و نووسينى زمانى كوردى به هەر دوو شێوەزارى كرمانجى سەروو و خواروو بۆ مناڵانى كورد له دياسپۆرا.

٢-ڕەوشى زمانى كوردى به هەر دوو ڕێنووسى ئارامى و لاتينى بۆته كێشەی هەنووكەيی له كۆنتێكستى مۆبيليزاسيۆنى دياسپۆرا لەسەر ئاستى سۆشيالميديا. هو
لەو تەوەرانەدا ڕەوتی مێژووی دامەزراندنی فیدراسیۆن و هەوڵەکانی لەوبارەوە باس کرد و پڕۆژە و بەرنامە دوور مەوداکانیان بۆ بەرەوپێشخستن و پەرەپێدانی خوێندنی زمانی کوردی لە دەرەوە شرۆڤە کرد.

هەورەها تیشکی خستەسەر کێشەکانی خوێندنی زمانی کوردی لە وڵاتانی دەرەوە، کە فەرمییکردنی قوتابخانە کوردییەکانە لە هەندێ وڵات بووار ڕەخساوە لە لایەن دامودەزگا ئیدارییەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێن، بەڵام هەندێک وڵات لە لایەن ڕێکخراوەکان سەرپەرشتی دەکرێن و لە ڕێی کەسانی شارازا و پسپۆڕ وانەی کوردی بە منداڵان دەدرێن.

پاشان ئامانجەکانی فیدراسیۆنی باس کرد، لەوانە:-
• پاراستنی قوتابخانەکانی زمانی کوردی و چارەسەکردنی کێشەکانیان
• ئامار و ڕێکخستنەوەی قوتابخانەکان و پەرە پێ دانیان
• دابینکردنی مامۆستا یان شوێن بۆ قوتابیان، یان بە شێوەی ئۆنلاین.
• کارکردن لەسەر یاداشتی لێکتێگەیشتنی کۆنفیدارسیۆن و وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
• کۆکردنەوە و ئاماری تەواوی قوتابی و قوتابخانەکان و مامۆستاکان و هاوکاری کردنیان.
• سەربەخۆیی فیدراسیۆن لە کارەکانیان، هاوکاری و پاڵپشتییەکان بێجیاوازی بۆ هەمووان دەبێت.
• کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، خاوەنداریەتی و پاڵپشتی قوتابخانە و فێرگەکانی زمانی کوردی دەبێت و وشیاری بۆ خانەوادە کوردەکان، کە زمانی کوردی فەرامۆش نەکەن و منداڵەکانیان لە فێربوون و خوێندنی کوردی بێ بەش نەکەن.
• کۆکردنەوەی پسپۆران و زمانناسان و ئەکادیمییانی زمانی کوردی لە چوارچێوەی فیدراسیۆن بۆ چۆنییەتی پەرەپێدانی زمانی کوردی لە دەرەوە.
• شانازییکردنی نەوەی نوێی کورد بە زمانی کوردی و شوناسی خۆی لەناو نەتەوەجیاوازەکان ببینێتەوە.

لە کۆتایی باسەکەیدا، ڕێنووسەکانی زمانی کوردی لە ڕووی مێژوویی و هۆکارەکانی خستە ڕوو، گرنگی و بایەخی هەر دوو ڕێنووسی عەرەبی و لاتینی شیی کردەوە.

پاشان بوار بۆ ئامادەبووان ڕەخسا، کە بۆچوون و تێبینی و پرسیارەکانیان بخەنە ڕوو، دوواتر وەڵامی پرسیار و بۆچوونەکان درانەوە و بۆچوون و دیدی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی زمانی کوردی زیاتر شرۆڤە کرا.

___

بەلجیکا:پێشوازیکردن لەکۆچبەران پرۆسیەکی ناڕێکە و داواکاری پەنابەری ماوەیەکی زۆری دەوێت

nusar1

ل رووسیایێ 3 ئەندامێن مالباتەکا کورد ھاتنە کوشتن

KDC

لیژنەیەکی ئەمەریکی داوای کشانەوەی تورکیا لە خاکی رۆژئاوای کوردستان دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW