سکرتێری کۆمیتەیی گشتی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ڕێوڕەسمی دابەشکردنی بڕوانامەی خوێندن و نوسینی زمانی کوردی لە شاری بوخمی ئەڵمانیا کرد و ئاڵای کوردستانی پێشکەش بە مامۆستا و قوتابیانی قوتابخانەکە کرد
ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٥ نادر دۆغاتی سکرتێری کۆمیتەیی گشتی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی دابەشکردنی بڕوانامە بەسەر قوتابیانی زمانی کوردیدا کرد ، کە بە سەرپەرشتی (مامۆستا کەلەش) لە کۆمەڵەی ڕوناکی شاری بوخوم بەڕێوەچووە
ئەمەو سکرتێری کۆمیتەیی گشتی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوندی کوردستانی ئاڵای کوردستانی پێشکەشی مامۆستا (کەلەش)، کرد و ، هەروەها دەستخۆشی لە ماندوبوون هەوڵەکانی یەکێتی زمانی کوردی و کۆمەڵگەی ڕۆناک کرد، دواتر پیرۆزبایی لە فێرخوازانی قوتابخانەی فێربونی زمانی کوردی کرد.و هیوایی سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن