KDC

ئەمەریکا: نوێنەری کۆنفیدراسیۆن بەشداریی پرسەی ئەندامێکی کۆنگرێسی کرد

 

نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بەشداری پرسەی ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکای کرد، کە دۆستی کورد بووە و پەیوەندیشی لەگەڵ کۆنفیدراسیۆن هەبووە.

مستەر کورد، بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەشداریی رێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی بۆ کۆچیدوایی جێری کۆننلی ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکای سەربە لیستی دیموکراتەکان لە ولایەتی ڤیرجینیای کرد.

لەو مەراسیمەدا، نوێنەری کۆنفیدراسیۆن، بە ناوی ڕەوەندی کوردستانی، پرسە و سەرەخۆشی لە ماڵباتەکەی و چەند سیناتۆر و ئەندامی کۆنگرێس کرد، کە بەشداریی رێوڕەسمەکە بوون.

رەحیم رەشیدی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ یەکێک لە تیڤییەکانی ئەمریکا رای گەیاند: «بە نوێنەرایەتیی ڕەوەند و خەڵکی کوردستان لێرەم، تاکوو رێز و سوپاسی خۆمان بۆ دۆستێکمان نیشانبدەین، کە بەردەوام هاوکار و پشتیوانی کوردستان و پێشمەرگە بوو”.

شیاوی باسە، کۆنگرێسمان جێری، ماوەی ١٤ ساڵ ئەندامی کۆنگرێس بوو و لەگەڵ ڕەوەندی کوردستانی و کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پەیوەندییەکی توندوتۆڵی هەبوو، کە بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچیدوایی کرد.

___

نوسەر و ڕۆشنبیر مامۆستا عومەری فەرهادی سەقزی ماڵئاوایی کرد

nusar1

جنێف: ئاهەنگی کۆتایی ساڵی خوێندنی زمانی کوردی بەڕێوەچوو

nusar1

ئەڵمانیا: کارمەندی کۆمپانیایەکی گواستنەوەی پارە ملیۆنان ئیرۆ دەدزێت

KDC