KDC

ئەمەریکا: نوێنەری کۆنفیدراسیۆن بەشداریی پرسەی ئەندامێکی کۆنگرێسی کرد

 

نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بەشداری پرسەی ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکای کرد، کە دۆستی کورد بووە و پەیوەندیشی لەگەڵ کۆنفیدراسیۆن هەبووە.

مستەر کورد، بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەشداریی رێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی بۆ کۆچیدوایی جێری کۆننلی ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکای سەربە لیستی دیموکراتەکان لە ولایەتی ڤیرجینیای کرد.

لەو مەراسیمەدا، نوێنەری کۆنفیدراسیۆن، بە ناوی ڕەوەندی کوردستانی، پرسە و سەرەخۆشی لە ماڵباتەکەی و چەند سیناتۆر و ئەندامی کۆنگرێس کرد، کە بەشداریی رێوڕەسمەکە بوون.

رەحیم رەشیدی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ یەکێک لە تیڤییەکانی ئەمریکا رای گەیاند: «بە نوێنەرایەتیی ڕەوەند و خەڵکی کوردستان لێرەم، تاکوو رێز و سوپاسی خۆمان بۆ دۆستێکمان نیشانبدەین، کە بەردەوام هاوکار و پشتیوانی کوردستان و پێشمەرگە بوو”.

شیاوی باسە، کۆنگرێسمان جێری، ماوەی ١٤ ساڵ ئەندامی کۆنگرێس بوو و لەگەڵ ڕەوەندی کوردستانی و کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پەیوەندییەکی توندوتۆڵی هەبوو، کە بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچیدوایی کرد.

___

تاهیر هەورامی پێشوازی لە مامۆستایانی وانەبێژی کوردی ئۆنلاین بۆ منداڵانی تاراوگە کرد 

KDC

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن لە ئەمریکا پیرۆزبایی لە دوکتۆرێکی کورد دەکات.

Harmn

لە پێناو تەندرووستییەکی باش و لە دوای تەمەنی ٤٠ ساڵییەوە ئەم کارانە بکەن

KDC