بە سەرپەرشتی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ئامادەبوونی ئەندامانی هەر سێ ناوەندەکانی سویسرا (زیورخ، بازل، جنێف)، فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا دامەزرا و سەرۆکی فیدراسیۆنەکەش دیاریکرا.
ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢١ی ٨ی ٢٠٢٥، بە شێوەی ئۆنلاین و لە ڕێی پرۆگرامی زووم، کۆبوونەوەی گشتی بە سەرپەرشتی بەڕێزان شەرمین بۆزئەرسەلان، جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن و بەرپرسی ئۆفیسی ڕێکخستن، شوکری بەرواری، جێگری سەرۆک و بەرپرسی ئۆفیسی دارایی، دکتۆر بابان ئەلیاسی، ئەندامی یەدەکی کۆمیتەی بەڕێوەبەری و ئەندامی ئۆفیسی پەیوەندییەکان، هاوکات بە ئامادەبوونی ئەندامانی هەر سێ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا (جنێف، بازل، زیورخ)، فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەو وڵاتە دامەزرا و تێیدا سەیران کەریم وەک سەرۆکی فیدراسیۆنەکە دیاریکرا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە، بە خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد، پاشان لیژنەی سەرپەرشتیار، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان شەرمین بۆزئەرسەلان، شوکری بەرواری، دکتۆر بابان ئەلیاسی، لە لایەن ئەندامانەوە متمانەیان پێدرا، بۆ سکرتێری کۆبوونەوەکەش سۆران حەسەن دەستنیشان کرا.
دواتر وتاری کۆنفیدراسیۆن پێشکەش کرا، هەروەها وتاری ناوەندەکانی سویسرا لە لایەن سەیران کەریم خوێندرایەوە و ڕاپۆرتی چالاکییەکانی ناوەندەکانیش لە لایەن سۆران حەسەنەوە پێشکەش کرا.
بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، ماددەکانی ڕەشنووسی دەستووری فیدراسیۆن خوێنرانەوە و دوای گفتوگۆ و بۆچوونی هەڤاڵان، بەتێکڕای دەنگ پەسەند کرا، دواتر کۆمیتەی بەڕێوەبەری لە پێنج ئەندامی سەرەکی و دوو ئەندامی یەدەک دیاریکران، کە بریتین لەم هەڤاڵانە:
١- سەیران کەریم
٢- سۆران حەسەن
٣-عەمار داود
٤- شۆڕش ئۆردۆگان
٥- نووا موحسن عەبدوڵڵا
٦-مزگین جەمال حاجی
٧- ئەحمەد تەیموری
هەروەها کۆمیتەی ڕاوێژ دیاریکران، کە بریتین لەم هەڤاڵانە:
١- کاردۆ سەرباز
٢- ڕێدیار سیابەند عەباس
٣- مەسعود بەگ
پاشان کۆمیتەی چاودێریش دیاریکران، کە پێکهاتبوون لە:
١- ئۆکتای قوتبەتین گازی
٢- مەجید عەزۆ حەمۆ
لە کۆتایی کۆبونەوەکە، بەتێکڕای دەنگ سەیران کەریم وەک سەرۆکی فیدراسیۆن دەستنیشان کرا و لە لایەن ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی سوپاسی هەمووانیان کرد و پیرۆزباییان لە کۆمیتەی بەڕێوەبەریی فیدراسیۆن و تەواوی ئەندامانی بەشداربوو کرد.

