سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، سەردانی ناوەندی فینلەندای کرد و لەگەڵیان کۆبوویەوە، هاوکات مەدالیای رێزلێنانیشی بە تیپی تۆپی پێی کوردستان لەو وڵاتە بەخشی .
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی٨ی٢٠٢٥، ئیسماعیل کامل، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، خاتوو شەرمین بۆزئەرسەلان، بەرپرسی بەشی رێکخستنی کۆنفیدراسیۆن، سەردانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی- فینلەندایان کرد.
لەو سەردانەی بەڕێز سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەند سازدا و دوابەدوای ئەوە، کۆبوونەوەی گشتی لەگەڵ هەموو ئەندامان ئەنجامدا، لە کۆبونەوەکەدا زۆر لە پێشنیار و زانیاریی خرانە ڕوو.
دواتریش بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان، تیپی تۆپی پێی کوردستان لە فینلەندا خەڵات کران، کە سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن، مەدالیا و نامەی پیرۆزبایی پێشکەش بە ئەندامانی تیپەکە کرد.
لە کۆتایدا، سوپاسی بەڕێوەبەری ناوەند بەڕێز کاک نەزیر بەرواری و هەموو ئەندامان و دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندەکە کرا.

