بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و کەسایەتی و رێکخراو و کۆمەڵە کوردییەکانی بەلجیکا، ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە برۆکسل دامەزرێنرا.
رێکەوتی ٢٤ی ئابی ٢٠٢٥، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل، بە شێوەیەکی فەرمیی دامەزرێنرا.
ئەم ناوەندە لەژێر چەتری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە شێوەیەکی هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵە و ڕێکخراوە هاوتەریبەکانی وڵاتی بەلجیکا کار و چالاکییەکانی بەڕێوەدەبات.
لە مەراسیمی دامەزراندنەکەدا، نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و ژمارەیەک لە ڕێکخراوە سیاسی و جڤاکییەکان و کەسایەتییە ناسراوەکان ئامادەبوون. هەروەها ئامادەبووانیش بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە کاری رێکخراوەیی خستنەڕوو، بەوپێیەی هاوکاری و ڕاوێژیان بۆ بەرەوپێشچوونی ئەم هەنگاوە گرنگە، چونکە برۆکسل نەک هەر پایتەختی بەلجیکایە، بەڵکوو پێگە و گرنگیەکی سیاسیی هەیە.
هەر بۆیە دامەزراندنی ئەم ناوەندە لە برۆکسل ـ وەک پایتەختی بەلجیکا و یەکێک لە ناوەندەکانی سیاسیی ئەوروپا، هەنگاوێکی نوێیە بۆ پەیوەستکردنی کوردان و هاوبەشی پێکردنیان بۆ کار و چالاکییە دبلۆماسی و فەرهەنگی و ڕۆشنبیرییەکان .
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی خۆیان ناساند، کە پێکهاتبوون لەم ناوانەی خوارەوە:
• مستەفا شاکر
بەرپرسی ناوەند
• ئاریان پێکر
سکرتێر
• فەرشاد گەردەکانە
سەرپەرشتیاری دارایی (مالی)
• جیهان سیدو مەیمی
سەرپەرشتیاری کۆمەڵایەتی و ژنان
• هیشیار شەریف
سەرپەرشتیاری پەیوەندی
• سەبری تەتەر
سەرپەرشتیاری راگەیاندن

