KDC

ناوەندی برۆکسل یەکەم کۆنگرەی خۆی بەست

 

یەکەمین کۆنگرەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی – برۆکسل، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک و بەرپرسی ئۆفیسی ڕێکخستن کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەڕێوە چوو.

رۆژی یەکشەممە، ١٤ی٩ی٢٠٢٥ بەرامبەر بە ٢٣ خەرمانان ٢٧٢٧ – کوردی، یەکەمین کۆنگرەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی – برۆکسل، بە ئامادەبوونی شەرمین بۆزارسلان جێگری سەرۆک و بەرپرسی ئۆفیسی ڕێکخستنی  کۆنفیدراسیۆن و بە بەشداری ئەندامان  و لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەڕێوە چوو، هاوکات بەرێز (مستەفا شاکر) بە کۆی دەنگ وەک سەرۆکی دانیشتنەکە هەڵبژێردرا.

سەرەتای کۆنگرەکە بە سروودی نەتەوەیی کورد( ئەی ڕەقیب )و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە شەهیدانی کورد و کوردستان دەستیپێکرد.

دوابەدوای ئەوە، ڕاپۆرتی چالاکییەکان و ڕاپۆرتی دارایی پێشکەش کران و بە کۆی دەنگ پەسەند کران. پاشان  شەرمین بۆزارسلان، نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، سڵاوی ئیسماعیل کامل، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی پێگەیاندن و پێزانینی خۆی بۆ کارەکانی ناوەند دەربڕی و جەختی لە گرنگیی بەردەوامی هاوکاریی کردەوە.

دواتر بە سەرپەرشتی بکاوە ئاهەنگەری، دەستەی کارگێڕیی نوێ بە شێوەیەکی دیموکراسیی هەڵبژێردرا. ئەندامانی هەڵبژێردراو بەم شێوەیەن:
1. مستەفا شاکر – بەرپرسی ناوەند
2. ئاریان پێکەر – سکرتێر و بەرپرسی ئیداری
3. فەرشاد گەردکانە – دارایی
4. جگەرخوێن حامد – بەرپرسی ڕێکخستن
5. جیهان سێدۆ مێیمی – بەرپرسی کاروباری کۆمەڵایەتی و ژنان
6. کاوە ئاهەنگاری – بەرپرسی چاودێری
7. مەسعود محەمەد – جێگری ئەندام
8. ئاراس سەڵاحەدین محیەدین – جێگری ئەندام

شیاوی باسە ، کۆنگرەکە بە پابەندبوونێکی نوێ بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگەی کورد لە بەلجیکا بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.

___

شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی لقی 6ی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەکەن

Harmn

ئیسرائیل بۆردومانی دەوروبەری دیمەشق دەکات

Harmn

سویسرا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ چەندین ڕێکخراو و چالاکوانی کورد کۆبووە

Harmn