KDC

فیدراسیۆنی لاوان پانێڵێکیان لە زانکۆی سەلاحەدین ساز دا

 

بە سەرپەرشتی بەرپرسی نووسینگەی ڕێزدار  شفا بارزانی، شاندێکی کۆنفیدراسیۆن و فیدراسیۆنی لاوان لەگەڵ دەیان گەنجی کوردی دیاسپۆرا سەردانی زانکۆی سەلاحەدینیان کرد و پانێڵێکیشان ساز دا.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٧ی ١٠ی ٢٠٢٥ بە سەرپەرشتی قارەمان عوسمان نوێنەری ڕێزدار شفا بارزانی، هەریەکە لە یاد ئەمین سەرۆکی فیدراسیۆنی لاوانی ڕەوەندی کوردستانی، هەرمن ئەحمەد بەرپرسی ئۆفیسی راگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەگەڵ ١١٠ لاوی فیدراسیۆنی لاوانی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی زانکۆی سەلاحەدینیان کرد و لە لایەن پ.د.کامەران یونس محمدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازییان لێکرا.

سەرەتا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە ڕۆڵی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات کرد و وتی «ڕەوەندی کوردستانی ڕۆڵێکی گەورەی لە ناساندنی زیاتری پرسی کورد و پشتیوانیکردنی مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان هەیە».

هەروەها باسی لە هەماهەنگی و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان زانکۆی سەلاحەدین و فیدراسیۆنی لاوانی ڕەوەندی کوردستانی کرد.

لەگەڵ ئەوەشدا باسی لەوە کرد، کە پێویستە هەموومان ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەت بۆ پارێزگاری لە کولتور و زمان و ناسنامەی نەتەوەیی بە گرنگییەوە لەبەرچاو بگرین.

لە کۆتاییدا پانێڵێک بە ناونیشانی ڕۆڵی گەنجانی دیاسپۆڕا وەک پردی پەیوەندیی شوناس و نیشتمان، لۆبیی کردن، ئەرک و بەرپرسیارییەتی، بەڕێوەچوو، کە تێیدا یاد ئەمین بەڕێوەبەری پانێڵەکە بوو و هەربەکە لە، هەرمن ئەحمەد، د.سەربەست نەبی، نێچیرڤان ئەحمەد، د.ئارەزو یونس، د.شاڵاو عبدالخالق، تێیدا بەشدار بوون.

___

فیدراسیۆنی سویسرا بەشداری ساڵیادی دکتۆر نوردەین زازا یان کرد

nusar1

شاندێکی ناوەندی سوید سەردانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستانیان کرد

nusar1

ناوەندی ئۆتاوا چالاکییەکیان لە پەرلەمانی کەنەدا بەڕێوەبرد

nusar1