KDC

ناوەندی ئۆتاوا چالاکییەکیان لە پەرلەمانی کەنەدا بەڕێوەبرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا، چالاکییە ئاهەنگێکی کولتوری و رۆشنبیری کوردی لە هۆڵی پەرلەمانی کەنەدا و بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی بەڕێوەبرد.

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی ٢٤/٩/٢٠٢٣ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا، بۆ یەکەمجار ئاهەنگی کولتور و ڕۆشنبيری کوردی لە هۆڵی پەرلەمانی کەنەدا و به بەشداری و پشتيوانی کۆمەڵەی كوردى شارى ئۆتاوا و گاتينو لەگەڵ ماڵى كورد له تۆرونتۆ و، بە ئامادەبوونی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبرد.

بەشداربووانی ئاهەنگەکە، بریتی بوون لە هەریەکە لە خاتوو تريفه عەزيز نوێنەرى حكومەتى هەرێمی كوردستان له ئەمريكا و، سەفين دزەیى بەرپرسى پەيوەنديیەكانى حكومەتى هەرێمی كوردستان و رەحيم رەشيدى نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمریکا و کەنەدا، هاوکات چەندین کەسایەتی دیکەش ئامادەی بوون.

جێی باسە، شوان ئاغا غەفورى بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا، ئێواره خوانێكى گەورەی لە ماڵی خۆیدا بۆ گشت میوانەکان سازدا.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئوسترالیا، بەشداری کۆبوونەوەی نوێنەرایەتی رێکخراوەکانی ڕەوەندەکانی نەتەوەکانی ئەو وڵاتە کرد 

KDC

رامسفڵێد له‌ ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

KDC

بۆ شازدەی سێ و ،بۆ خەردەل و بۆ سیرو سێو !چی بنووسم؟

Harmn