لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا و بە ئامانجی کاراکردنەوە و پتەوکردنی کارەکانی، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ڤانکۆڤەری کەنەدا، دەستەیەکی نوێی بەڕێوەبردنیان هەڵبژارد.
کۆبوونەوەکە لەژێر چاودێریی سەرتیپ کاکەییی سەرۆکی فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە کەنەدا و بە ئامادەبوونی ئەحمەد بناڤی ئەندامی بۆردی سەرۆکایەتیی فیدراسیۆن بەڕێوە چوو، هەروەها عیسا مێرگەسۆریی وەک بەرپرسی نوێی ناوەندەکە دەستنیشان کرا.
کۆبوونەوەکە بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ڕەوشی ڕەوەندی کورد و تاوتوێکردنی ڕەهەندەکانی کارکردن لە ڤانکۆڤەر ساز کرا.
دوای گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا، بەشداربووان بە کۆی دەنگ بڕیاریان لەسەر پێکهێنانی دەستەیەکی نوێی کارگێڕی دا، ئەوەش بە ئامانجی پێشخستنی چالاکییەکان و خزمەتکردنی زیاتری رەوەندی کوردستانی لەو شارە.
دەستە نوێیەکە لە کۆمەڵێک کەسایەتیی شارەزا لە بەشە جیاوازەکانی کوردستان پێک دێت، وەک:
١-عیسا مێرگەسۆری، بەرپرسی ناوەند
٢- ڕۆژین چۆلی(ڕۆژهەڵاتی کوردستان): جێگری بەرپرسی ناوەند
٣-شیرین جیهانی (ڕۆژهەڵاتی کوردستان): هەماهەنگی کار و بەشی ڕێکخستن
٤- بەهنام عەزیزخانی (ڕۆژهەڵاتی کوردستان): بەشی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە کوردییەکان
٥- بەڕێز بلند زەکی (باشووری کوردستان): بەشی کارگێڕی و دارایی
٦- نیاز عەلی (باشووری کوردستان): بەشی پەیوەندییەکان
٧- جودی خەلیل (ڕۆژئاوای کوردستان): بەشی ڕاگەیاندنی ناوەند
٨-کۆبار مەحموود (ڕۆژئاوای کوردستان): بەشی ڕاگەیاندن
٩- بێریڤان عیسا (ڕۆژئاوای کوردستان): کاروباری پەروەردە
١٠- شەهناز گوزەل (باکووری کوردستان): بەشی چالاکییەکان
١١- شەفیق جەمیل (باکووری کوردستان): بەشی چالاکییەکان
لە کۆتاییی کۆبوونەوەکەدا، سەرجەم ئەندامان و ئامادەبووان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە، کە وەک یەک تیم و بە گیانێکی بەرپرسیارانە کار بۆ سەرخستنی ئەرکەکانیان دەکەن. هاوکات بەڵێنیاندا لە چوارچێوەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیی خەبات بکەن بۆ گەشەپێدانی کار و چالاکییەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤانکۆڤەر.
