KDC

گەنجێکی ئۆکرانی جموجۆڵەکانی سوپای ڕوسیا لە ڕێی ئاپڵەوە ئاشکرا دەکات

گەنجێکی ئۆکرانی لە دوای جموجوڵی کۆمەڵێک سەربازی ڕووسیە لە وڵاتەکەیدا، شێوازی تەکنەلۆجیای نوێی ئایفۆن بەکاردێنێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ، گەنجێکی ئۆکرانی بەناوی ڤیتالی سیمینتیس، بە شوێنکەوتووانی ئینستاگرامەکەی ڕاگەیاندووە، کە سەربازە ڕوسییەکان کاتێ هەڵیانکوتایە سەر ماڵە چۆڵەکەی لە ئۆکرانیا، هێدفۆنەکانی ئەویان دزیوە.

ھیواپۆدەکان، واتە ئەو جۆرە هێدفۆنە، بەناوبانگترینی جیهانن و تایبەتمەندیەکی گەورەیان هەیە، لەوانە پەیوەندیان بە ئایفۆنی بەکارهێنەرەوە هەیە و، ڕێگە بە شوێنکەوتنیان دەدات.

گەنجە ئۆکرانییەکە جوڵەی سەربازە ڕوسیەکان بەگوێرەی فڕینەکان نوێ دەکاتەوە و، ئەویش جووڵەکانیان سات بە سات بە هاوڕێکانی ئینستاگرامەکەی راادەگەیەنێت.

بە گوێرەی سێمینتیس، سوپای ڕوسیا هەفتەی ڕابردوو گەڕانەوە بۆ شاری بێلگۆرۆدی ڕوسیا، کە سوپای ڕوسیا بۆ هێرشکردنە سەر هەرێمی دۆنباس لە ئۆکرانیا کۆبوونەوە.

سیمییتیس بەدوای گەشتە سنوورییەکانی ئایپادەکان دێت، لە ئۆکرانیاوە بۆ بیلاڕوس و پاشان ڕوسیا، بە سوپاس بۆ تایبەتمەندی سێل فایدن مەی بۆ بەرهەمە ونبووەکان.

سیمینیتیس نووسیویەتی: سوپاس بۆ تەکنەلۆجیا، ئەو یارمەتیم دەدا بۆ زانینی جووڵەی ئەو هێزە روسییەی کە هێدفۆنەکەیان دزیم.

___

بنەماڵەی عومەر ئاغای سالاری سوپاسنامەیان ئاڕاستەی سەرۆک بارزانی دەکەن

KDC

پەرتووکی لەسەر لێواری ئازادی

Harmn

حەمەڕەشید هەرەس: نیگەرانم کوردێ لە تاراوگە هونەرێ پێشکەش دەکا، بە ناوی ئەو وڵاتەی کوردستانی پێوە لکێنراوە دەناسرێت

KDC