KDC

ناوەندی برۆکسل و بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆن کۆبوونەوە

 

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی–برۆکسل پێشوازی لە بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییە (نێودەوڵەتییەکان)ی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٤ی ١٢ی ٢٠٢٥، مستەفا شاکر بەرپرسی  ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی–برۆکسل، پێشوازی لە ڕەحیم ڕەشیدی (مستەر کورد) بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییە (نێودەوڵەتییەکان)ی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کار و چالاکی و پلانی داهاتووی ناوەند کرا، هەروەها پێویستی کار و تێکۆشانی زیاتر لە دایاسپۆرا ڕوون کرایەوە.

مستەفا شاکر ڕۆڵی “مستەر کورد”ی بە گرنگ و بەھێز باس کرد، کە لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی (نێودەوڵەتی) و کارە نەتەوەییەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئەنجامیان دەدا.

هەروەها بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییە (نێودەوڵەتی)یەکان، تیشکی خستە سەر ئەو کار و چالاکییانەی، کە لە ئاستی نێودەوڵەتییەوە بۆ دۆخی ڕەوای گەلی کوردستان ئەنجام دراوە، هاوکات چەند بابەتی گرنگی دیکەش گفتوگۆیان لەسەر کرا.

شایانی باسە، لەو دیدارەدا، فەرشاد گردەکانە و حەمێد سێنو بەشدار بوون.

___

شیعرێکی شاعیری گەورەی ئۆکرانی ڤاسیل سیمۆنینکۆ بۆ شۆڕشی ئەیلوول

Harmn

٤٧ەمین ساڵیادی باوکی ڕۆحی نەتەوەیی کورد بارزانی نەمر لە شاری زیورخ بەرزڕاگیرا

Harmn

رۆڵەکانی ئاگار، ئاگر لە چەند شوێنێکی تورکیا بەردەدەن

KDC