ئۆفیسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی–برۆکسل پێشوازی لە نوێنەری بەشی دەرەوەی کەنیسەکانی ساینتۆلۆژیی ئەوروپا کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ١٢ی ٢٠٢٥، مستەفا شاکر بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل، پێشوازی لە مریەم زۆنکین نوێنەری بەشی دەرەوەی کەنیسەکانی ساینتۆلۆژیی ئەوروپا کرد.
مستەفا شاکر هەوڵیدا زیاتر دەربارەی مێژوو و کەلتووریی گەلی کورد و گشت ئایینەکان لە کۆمەڵگەی کوردی و یاسای پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان ئایینەکان ڕوونکاتەوە، هاوکات ڕۆڵی سەرەکیی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل لە ئەوروپا و جیهاندا باس کرد.
هەردوولا بۆچوونێکی هاوشێوەیان سەبارەت بە هاوکاریی کولتوری و کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ هەبوو.
دوابەدوای کۆبوونەوەکە، خاتوو مریەم زۆنکین بە فەرمیی بانگهێشتی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسلی کرد بۆ بەشداریکردن لە پرۆگرامی (ڕۆژی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ)، کە بە سەرەتای هاوکاریی ئەرێنیی نێوان هەردوولا دادەنرێت، هاوکات خواستی بەدەستهێنانی تێگەیشتنێکی قووڵتری لە فەرهەنگ و مێژووی خەڵکی کوردستان و زیاتر ئاشنابوون بە چالاکییەکانی ناوەندەکە بوو، هەروەها ئەو دیدارەیان بە سەرەتای هاوکارییەکی بونیادنەر و بەرهەمدار زانی.

لە کۆتاییدا، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل، ئەو کۆبوونەوەی بە هەنگاوێکی گرنگ زانی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان کولتوورەکان و هاوکاریی مرۆیی لەسەر ئاستی ئەوروپا و جیهانی، وە چاوەڕوانی فراوانکردنی پڕۆژە و دەستپێشخەرییە هاوبەشەکانە لە داهاتوودا.
