KDC

ناوەندی برۆکسل لەگەڵ نوێنەری کەنیسەکانی ئەورووپا کۆبووەوە

 

ئۆفیسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی–برۆکسل پێشوازی لە نوێنەری بەشی دەرەوەی کەنیسەکانی ساینتۆلۆژیی ئەوروپا کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ١٢ی  ٢٠٢٥، مستەفا شاکر بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل، پێشوازی لە مریەم زۆنکین نوێنەری بەشی دەرەوەی کەنیسەکانی ساینتۆلۆژیی ئەوروپا کرد.

مستەفا شاکر هەوڵیدا زیاتر دەربارەی مێژوو و کەلتووریی گەلی کورد و گشت ئایینەکان لە کۆمەڵگەی کوردی و یاسای پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان ئایینەکان ڕوونکاتەوە، هاوکات ڕۆڵی سەرەکیی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل لە ئەوروپا و جیهاندا باس کرد.
هەردوولا بۆچوونێکی هاوشێوەیان  سەبارەت بە هاوکاریی کولتوری و کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ هەبوو.

 

دوابەدوای کۆبوونەوەکە، خاتوو مریەم زۆنکین بە فەرمیی بانگهێشتی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسلی کرد بۆ بەشداریکردن لە پرۆگرامی (ڕۆژی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ)، کە بە سەرەتای هاوکاریی ئەرێنیی نێوان هەردوولا دادەنرێت، هاوکات خواستی بەدەستهێنانی تێگەیشتنێکی قووڵتری لە فەرهەنگ و مێژووی خەڵکی کوردستان و زیاتر ئاشنابوون بە چالاکییەکانی ناوەندەکە بوو، هەروەها ئەو دیدارەیان بە سەرەتای هاوکارییەکی بونیادنەر و بەرهەمدار زانی.

لە کۆتاییدا، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل، ئەو کۆبوونەوەی بە هەنگاوێکی گرنگ زانی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان کولتوورەکان و هاوکاریی مرۆیی لەسەر ئاستی ئەوروپا و جیهانی، وە چاوەڕوانی فراوانکردنی پڕۆژە و دەستپێشخەرییە هاوبەشەکانە لە داهاتوودا.

___

شوێنی پاشماوەی چەکدارانی داعش دیاری دەکرێت

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی -دوسلدۆرف لە ئەڵمانیا کۆمەڵەی هونەرمەندانی لەو وڵاتە دامەزراند

Harmn

بە خۆشحالییەوە ئاگاداری خوێنەران دەکەینەوە کە دواین پەرتووکی نووسەر داڤان یەحیا بە ناونیشانی «لۆزان لە چاوی کوردەوە» بەزمانی ئینگلیزی ئێستا لە ئاستی جیهانیدا بەردەستە.

Harmn