KDC

ناوەندی برۆکسل پێشوازییان لە چەندین کۆمەڵە و ناوەند کوردستانی کرد.

 

ڕۆژی یەکشەممە ٧ ی١٢ی٢٠٢٥، لە بارەگای ناوەندی ڕەوەندی کوردستان – برۆکسل، دیدار و کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ ناوەند و هەر وەها چەندین کومەڵە کوردی بەڕێوەچوو.

کۆبوونەوەکە پێکهاتبوو لە
• ناوەندی ڕەوەندی کوردستان – برۆکسل
بە بەشداری مستەفا شاکر بەرپرسی ناوەند و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی

• کومەڵەی ئاشتی
بە بەشداری حەمید سینۆ و نە‌هرۆ سینۆ

• کومەڵەی هیڤی
بە بەشداری مستەفا عەلای و ئەکرەم حەمۆ

• ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی_بەلجیکا
بە بەشداری  عەبدولڕەزاق ماجید

• ماڵی ئەیزیدییەکان لە بەلجیکا
بە بەشداری لەیلا چەلدەروشی

• ماڵی کورد
بە بەشداری شوان تاهیری

سەرەتای کۆبوونەوەکەدا بە یەک خولەک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە شه‌هیدانی کوردستان دەستپێکرد، دواتر مستەفا شاکر بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستان – برۆکسل سوپاسی میوانانی کرد کە سەردانی ماڵی خۆیان لە بارەگایی ناوەند کردووە .

دواتر بەتێکڕای دەنگ  گشتی ئەکرەم حەمۆ وەک سەرپەرشتیاری  کۆبوونەوەکە هەڵبژێردرا.

لە درێژەی ئەم دیدارەدا، بەشداربووان پشتیوانییان لە یەکگرتوویی و هاوکاری بەردەوام و هەر وەها چالاک بوون لە پڕۆگرامەکانی داهاتوودا کرد،کە لە تەوەری باسەکە لەسەر ڕێکخستن و چۆنیتی هاوکاری بۆ دوو بۆنەی
٠ ڕۆژی ئاڵای کوردستان – ١٧ی ١٢
• جەژن و کردنەوەی ئاگری نەورۆز – ٢٠ی ٣ی ٢٠٢٦ لە شاری لۆڤن، بوو.

لە کۆتاییدا لایانەکان جەختیان لە گرنگی ئەم کۆبوونەوانە و هاوفکری و بەڕێوەبردنی پلان و بەرنامەکانی داهاتوو کرد.

___

ڕاگەیاندراوی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بە پەلامارە ترسنۆکانەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

Harmn

ئەوروپا هەڵمەتێکی فراوان بۆ دەستگیرکردنی باندەکانی بازرگانی کردن بە کۆچبەران بەڕێوەچوو

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی وێبنارێک لە ژێر ناوی ئازارەکان لە هەگبەی ئەنفال و کیمیاباران سازدەکات

Harmn