KDC

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن لەگەڵ شاندێکی باڵای هوڵەندا کۆبووەوە

 

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن، لەگەڵ شاندێکی هۆڵەندا کۆبووەوە ،  و لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە کوردستان و ئەوروپا وتووێژیان کرد.

مستەر کورد بەرپرسی  پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە واشنتنی پایتەختی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەگەڵ کریس ستۆفەر سەرۆکی پارتی چاکسازیی هۆڵەندا و بێرت یان ڕویسن ئەندامی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپای سەر بە گروپی پەرلەمانی کۆنەپارێز و چاکسازیخوازن کۆبووەوە.

لەو کۆبوونەوەدا، رەحیم رەشیدی سوپاسی ئامادەبوونی شاندی هۆڵەندای کرد، پاشان هەردوولا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی کوردستان و رۆژئاوا، پرسی پەنابەران، ئاسایشی ئەوروپا، گرنگی  وەبەرهێنان لە کوردستان ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
لەمیانەی دیدارەکەدا، نوێنەری کۆنفیدراسیۆن، بیرۆکەی چەند پڕۆژەی بۆ کاری هاوبەش هێنایە گۆڕێ و بەڵێن درا، کە هەردوولا بە شێوەی کردەیی هەنگاو بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە و پێشنیارەکان بنێن.

شیاوی باسە، دوو لایەن وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی لەو کۆبوونەوەیە، هاوکات بڕیاریاندا لە ئاستی هوڵەنەدا و هەروەها پەرلەمانی ئەوروپا پەرە بە پەیوەندییەکانیان بدەن.

___

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-کەنەدا سەردانی بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد

nusar1

پاپای فاتیکان ڕێزلێنانی بە خانمە هونەرمەندێکی کورد بەخشی

nusar1

ئێراق: مەترسی هەڵکشانی تای خوێن بەربوون هەیە

nusar1