KDC

ئێراق: مەترسی هەڵکشانی تای خوێن بەربوون هەیە

عێراق: مەترسی هەڵکشانی تای خوێن بەربوون هەیە و دوو کەسیش بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان لە تای خوێن بەربوون، کە هیچ کوتانێکی دژی نییە، ڤایرۆسێکی کۆن کە جاروجار لە عێراقدا دەردەکەوێت، بەڵام ئەمجارەیان بەفراوانی دەرکەوت، هەندێک لە پزیشکەکانی باشووری عێراق بۆ سایتی ئەخبار پشتڕاستیان کردەوە.

نەخۆشییەکە لە پارێزگای زیقاری باشووری عێراق دەستی پێکرد و، تیایدا سێ کەس بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە و، نزیکەی 10 کەسیش توشبوون، دکتۆر ڕوبا فەلاح، ئەندامی تیمی پزیشکی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی، بە ئەخباری ئێستای ڕاگەیاند، کە نەخۆشییەکە بە دەستدان لە ئاژەڵەکان دەگوازرێتەوە.

جەختیشی لە گرینگی ڕێگریکردن کردەوە، بەتایبەتی دوای مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵ و چێشتلێنان بەباشی و خۆلادان لە کڕینی گۆشت لەسەرچاوە نادیارەکان.

ئەوەشی خستەڕوو، کە وەزارەتی تەندروستی عێراق بەردەوامە لە هۆشیارکردنەوەی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق سەبارەت بە تای خوێن بەربوون لە ڕێگەی تیمەکانی وەزارەتی تەندروستی و، مۆبایل و ناوەندە تەندروستییەکان و یەکەی کۆنترۆڵکردنی بریکارەکانی نەخۆشی تایبەت.

نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە، بریتییە پلەی گەرمی بەرز و سەرئێشەی سەخت و لەدەستدانی مەزاج و، خوێنبەربوون کە لە ئەنجامی لەناوچوونی خوێنبەرەکان روودەدەن.

___

چەند لیوایەکی یەکەی 70 و 80 دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

KDC

حکوومەتی هەرێم، یاسا و رێسای تایبەتی بۆ پاراستنی ئازادییە تاکە کەسییەکان هەیە

KDC

ڕاوێژکاری نەمسا سەردانی مۆسکۆ دەکات

Harmn