KDC

سوید: دەیان ئوتۆمبێل دەسووتێن

بە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە گەراجێکی دوو نهۆمی راگرتنی ئوتۆمبێل، دەیان ئوتۆمبێل دەسووتێن، بەرپرسی فریاگوزاری سویدیش دەڵێ بە هۆی تەشەنەسەندنی ئاگرەکەوە، نەتواندراوە کۆنترۆڵ بکرێت.

گەراجێکی دوو نهۆمی راگرتنی ئوتۆمبێل لە لە ماشتای باکووری ستۆکهۆڵمی وڵاتی سوید، ئاگر دەگرێت و بەو هۆیەشەوە نزیکەی 200 ئوتۆمبێل سووتان، تۆماس نیمان، بەرپرسی فریاگوزارییش، رایگەیاند، کە کاتژمێر 2:20خولەکی شەو لە رووداوەکە ئاگادارکراونەتەوە، بەڵام بە هۆی تەشەنەسەندنی خێرای ئاگرەکە، نەتواندراوە بە ئاسانی کۆنترۆڵ بکرێت.

___

حەمەڕەشید هەرەس: نیگەرانم کوردێ لە تاراوگە هونەرێ پێشکەش دەکا، بە ناوی ئەو وڵاتەی کوردستانی پێوە لکێنراوە دەناسرێت

KDC

لە هەولێر ساختەکارێکی فیزا دەستگیر دەکرێت

KDC

بەناوبژیوانی مۆسکۆ ئەرزباینجان و ئەرمینیا شەڕیان ڕاگرت

KDC