KDC

ناوەندی بازل بەشداری سیمینارێکییان کرد

 

ڕۆژی ٢٨ی٢ی٢٠٢٦ ئامادەبوونی ژمارەیەک کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان ڕەوەندی کوردستانی بازل بەشدارییان کۆبوونەوەیەکی گرنگ و بەبایەخ لەسەر زمانی دایک کرد

میوانی تایبەتی ئەم چالاکییە نووسەر و زمانزان مامۆستا ئۆسمان ئۆزچەلیک بوو. کە خەڵکی باکورى کوردستانە و لە ساڵی 1952دا لە ناوچەی دەریکا چیای مازی لەدایکبووە.

لەو سیمینارەدا، مامۆستا ئۆزچەلیک گرنگی زمانی دایکی بەشێوەیەکی سەلیقەیی و ورد ڕوونکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە:
«زمان نەتەوەیە؛ ئەگەر زمان لەناو بچێت، نەتەوەش دەمرێت.»

هەروەها ئاماژەی کرد کە لە نێوان نزیکەی 6 هەزار زمان کە ئێستا لە جیهاندا قسەیان پێدەکرێت، زمانی کوردی لە پلەی 31دایە، و بە پێی دەوڵەمەندیی فەرهەنگی و وشەسازی لە پلەی 8 دادەنرێت؛ ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە زمانی کوردی زمانێکی دەوڵەمەند و پڕبایەخە.

سیمینارەکە بە گفتوگۆ و پرسیار و وەڵام کۆتایی هات، و ئامادەبووان جەختیان لەسەر پێویستی پاراستن، فێرکردن و بڵاوکردنەوەی زمانی کوردی لە ناو نەوە نوێکان کرد.

ئەم کۆبوونەوەیە هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ زیندوو ڕاگرتنی زمانی دایک و بەهێزکردنی ناسنامەی نەتەوەیی لە دیاسپۆرادا

___

تاڵیبان حکوومەتی نوێی راگەیاند

KDC

چەند رێکخراوێکی کوردی هۆڵەندا پێکەوە ئاگری نەورۆز دەکەنەوە 

KDC

بۆچوونی (دیار ملا محمد امین) لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC