KDC

چەند رێکخراوێکی کوردی هۆڵەندا پێکەوە ئاگری نەورۆز دەکەنەوە 

چەند ناوەند و رێکخراو و کۆمەڵەیەکی کوردی لە شاری ئارنهێمی نێدەرلاند، بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی نەورۆزی سەری ساڵی کوردەوە، ئاگری نەورۆز دەکەنەوە.

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی نەورۆزی سەری ساڵی کورد، پێنج ناوەند و رێکخراو و کۆمەڵەی کوردی، کە پێکهاتوون لە، ناوەندی ڕەوەندی کوردسانی لە نێدەرلاند، کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و نێدەرلاند، رێکخراوی چەپک، کۆمەڵەی کۆچکا، کۆمەڵەی هێڤی، لە شاری ئارنهێمی وڵاتی نێدەرلاند، هۆڵەندا، پێکەوە ئاگری نەورۆز دەکەنەوە و، داواش لە سەرجەم کوردانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە دەکەن، کە لە پێناو بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی جەژنەکە، لەو شوێنەی دیاری کراوە ئامادە بن.

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە سەردانی کۆمەڵەی خۆبوونی کرد

KDC

کوردێکی دیکە بە هۆی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە گیانی لە دەستدا

KDC

لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی پێداویستی نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە دابین دەکرێن

KDC