بەرپرسی ئۆفیسی ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆن هاوشانی بەرپرسی ناوەندی بەلجیکا بەشداری کۆنفرانسێکی گرنگی پەرلەمانی ئەورووپا بوون.
رۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی 4/3/2026، هەرمن ئەحمەد بەرپرسی ئۆفیسی ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆن ناسک نەسیری بەرپرسی ناوەندی بەلجیکا بەشداری کۆنفرانسێکی پەرلەمانی ئەورووپا بوون سەبارەت بە هەڕەشەکانی توندڕەوی ئایدیۆلۆژیک و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگە دیموکراسییەکان.

کۆنفرانسەکە لە لایەن چەند ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی و بە هاوکاریی هەندێک ئەندامی پارلەمانی ئەورووپا ڕێکخر و ئامانجی ئەوە بوو، کە گفتوگۆیەکی فراوان دەربارەی توندڕەوی سیاسیی ئاسایشی کۆمەڵگە و پاراستنی دامەزراوە دیموکراسییەکان بکرێت.
لە دەستپێکی کۆنفرانسەکەدا یادی قوربانییانی دەستی توندوتیژی ڕادیکاڵی ئسلامییەکان، کە بە دەستی تیرۆریزم تیرۆر کراون بەشێکی بوو. هاوکات کۆنفرانسەکە لە چەند پەنێلیستێک پێک هاتبوون، وەک: کورد، ئێزدی، مەسیحی، یەهودی، دروزی، عەلەوی، ئێرانی و عەرەب وەک نەتەوە.
وتاربێژان جەختیان لەسەر ئەوە کرد، کە ئەم و کۆمەڵگە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا تووشی کوشتار، ئاوارەبوون، دەستبەسەرکردن و ستەمی زۆر بوونەتەوە.
هەروەها چەند وتاربێژێک باسیان لەوە کرد، کە بەپێی هەندێک توێژینەوە و ڕاپۆرتی ئەمنی، تۆڕی هەندێک بزووتنەوەی ئایدیۆلۆژیک هەوڵ دەدەن کاریگەری لەناو دامەزراوەکان و کۆمەڵگە دیموکراسییەکان دروست بکەن.
بەکارهێنانی ڕێکخراوە کۆمەڵایەتی، فەرمی و کەلتوورییەکان بە شێوەیەکی ستراتیژیک بەشێکی دیکەی باسە بوو.

لە هەمان کاتدا، بەشداربووان جەختیان لەسەر ئەوە کرد کە، ئازادیی ئایین بنەمایەکی گرنگی کۆمەڵگە دیموکراسییەکانە و پێویستە جیاوازی لەنێوان باوەڕی ئایینی و بەکارهێنانی ئایین بۆ ئامانجی سیاسیی بکرێت.
لە کۆتاییی کۆنفرانسەکەدا، وتاربێژان باسیان لە گرنگی هاوکاریی نێوان وڵاتان کرد بۆ:
پاراستنی دیموکراسی
بەرگری لە کۆمەڵگە کراوەکان
ڕێگریکردن لە توندڕەوی و تیرۆریزم
هەروەها جەختیان لەسەر ئەوە کرد، کە گفتوگۆی فراوان و توێژینەوەی زانستیی گرنگە بۆ تێگەیشتن لەو کێشانەی، کە کۆمەڵگەکان ڕووبەڕوویان دەبنەوە.
