KDC

بەلجیکا: چالاکییەکی تایبەت بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان بەڕێوەچوو

ناوەندی رەوەندی کورستانی و چەند رێکخراوێکی کوردستانیی بە بۆنەی رۆژی جیهانیی ژنانەوە بەرنامەیەکی تایبەتییان لە بەلجیکا بەڕێوەبرد، کە چەندان کەسایەتی کورد و سیاسەتمەداری بەلجیکیی بەشداربوون.

ڕۆژی یەکشەممە، بە بۆنەی ٨ی مارس ٢٠٢٦، ڕۆژی جیهانیی ژنان، چالاکییەکی تایبەت بە هاوبەشی چوار ڕێکخراوی کوردی بەڕێوەچوو، کە بەرنامەکە لە لایەن هەریەکە لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی–بەلجیکا، کۆمەڵەی هێڤی ,کۆمیتەی یەکێتیی ژنانی حیزبی دیموکرات و فیدراسیۆنی ژنانی ڕەوەندی کوردستانی بەڕێوەبرا.

بەرنامەکە بە بەخێرهاتنی میوانەکان دەستیپێکرد، پاشان سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” وترا و ئامادەبووان خولەکێک بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان وەستان.

دواتر  ناسک نەسیری بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی- بەلجیکا، بەخێرهاتنی میوانان و بەشداربووانی کرد.

وتاری سەرەکیی بەرنامەکە لە لایەن هۆزان مەحمود ـ نووسەر، فیمینیست و توێژەر لە بواری ژن، هونەر و کولتوور ـ پێشکەش کرا. ئەو یەکێکە لە دامەزرێنەرانی چالاکییە کولتوورییەکان و خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بواری جێندەر.

دوای ئەوە، کارینا ڕەشید دۆڤا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی فیدراسۆنی ژنانی رەوەندی کوردستانی وتارێکی پێشکەش کرد و جەختی لەسەر گرنگیی یەکگرتوویی و پشتیوانی لە مافەکانی ژنان کرد.

هەروەها سەیران مستەفائی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتیی ژنانی حیزبی دیموکرات، باسێکی گرنگی لەسەر مێژووی ژنانی کورد کرد و ڕۆڵ و خەباتی ژنانی لە مێژووی کوردستان خستە ڕوو.

لە بەشی هونەری بەرنامەکەدا، ئالان عارف دوو پارچە موزیکی پێشکەش کرد، کە ڕەنگ و ڕووناکییەکی تایبەتی بە کۆڕەکە بەخشی. هەروەها خاتوو بێریڤان حەمۆ چەند پارچە گۆرانییەکی پێشکەش کرد.

لەو چالاکییەدا ژمارەیەک میوانی تایبەتیی بەلجیکی بەشدار بوون، لەوانە: Ine Tombeur سیاسەتمەدار و ئەندامی پەرلەمانی بەلجیکا سەر بە پارتی N-VA، هەروەها Zeger Debyser پزیشک و مامۆستای زانکۆی KU Leuven و سیاسەتمەداری هەمان پارت، لەگەڵ Veerle Bovyan ئۆستیوپات و ڕاهێنەری Emotioneel Lichaamswerk®️ و Alfons Robben ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی پارتی N-VA.

هەروەها  هەرمن ئەحمەد ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆن بەرپرسی ئۆفیسی راگەیاندن، ڕێبەر دەرکاری بەرپرسی لێژنەی لقی شەشی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشدارییان کرد.

ئەوەی جێگای سەرنج بوو، کە ژنانی هەر چوارپارچەی کوردستان بەشدارییان کردبوو.

پێش کۆتاییی بەرنامەکە، خاتوو ناسک نەسیری، خەڵات و سوپاسنامەی پێشکەش بە Ine Tombeur، Veerle Bovyan، هۆزان مەحمود و سەیران مستەفائیی کرد، بە بۆنەی بەشداری و پشتیوانییان بۆ ئەو بەرنامە گرنگە.

لە کۆتاییدا، ئێوارەخوانێک بۆ میوانان پێشکەش کرا، هاوکات بە بەڕێوەچوونی ئاهەنگ و گۆرانیی کۆتایهات.

___

بەدەیان وڵات و ڕێکخراو بەڵێنی پارێزگاری و باشترکردنی ژیانی کۆچبەران دەدەن 

KDC

ئیسرائیل: هەوڵێک بۆ هێنانی چەک وتەقەمەنی لە لوبنانەوە پوچەڵدەکاتەوە

nusar1

ناتۆ بەفەرمی وەڵامی پێشنیاری ڕووسیا لە بارەی گرژییەکانی ئۆکرانیا دەداتەوە

nusar1