KDC

ئیسرائیل: هەوڵێک بۆ هێنانی چەک وتەقەمەنی لە لوبنانەوە پوچەڵدەکاتەوە

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، کە دزەکردن و قاچاخچێتی چەک و تەقەمەنیان لە لوبنانەوە پووچەڵکردۆتەوە و، گرتەیەکیشیان بڵاوکردۆتەوە کە گوتراوە هەوڵێکە بۆ دزەپێکردنی دوو گەنج لە ڕێگەی پەرژینی سنوورەکەوە.

گوتەبێژی سوپا ئاڤیخای ئەدری، لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی گومانلێکراوەکان چوونەتە ناو ئیسرائیلەوە و، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بانگکراون و دوو پارچە چەک و نزیکەی 100 نارنجۆکیان پێ گیراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، کە هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن لە کارکردن دژی هەر هەوڵێک بۆ ئەنجامدانی ئەو کارەی، کە بە کردەوەی تێکدان، یا قاچاخچێتی لەسەر سنوورەکانی لوبنان ئەنجام دەدرێت.

ئەو هەوڵانەی سوپای ئیسرائیل بۆ هاتنە ناوەوە و قاچاخچێتی، دوو ڕۆژ دوای ئەوە دێت کە دوو مووشەک لە لوبنانەوە بەرەو ناوچەیەکی نیشتەجێکردنی ئیسرائیل لە ڕۆژئاوای گالیلی تەقێنرانەوە.

___

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی 33مین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردستان

Harmn

کاروانێکی تورکیا دەکرێتە ئامانج 

KDC

ئەمەریکا: ساڵی 2021 ڕێگری لە نزیکەی 2 ملیۆن پەنابەر کردووە، کە بچنە نێو خاکەکەیەوە

Harmn