KDC

نادر دۆغاتی: پێویستە لەسەر ڕێچکەی کۆنفیدراسیۆن کارەکانمان بکەین

سکرتێری کۆمیتەی گشتیی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بە مەبەستی رێزلێنان لە کۆمەڵەی هێلینی کرد، ئەوەش دوای ئەوە دێت، کە بڕیاریان داوە لەژێر چەتری فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان کار و چالاکییەکانیان بکەن.
رۆژی هەینی رێکەوتی ١٥ی گوڵانی ٢٠٢٦، نادر دۆغاتی سکرتێری کۆمیتەی گشتیی کۆنفیدراسیۆن و سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا، سەردانی کۆمەڵەی (هێلین)یان لە شاری بڕێمن کرد، ئەوەش بە مەبەستی ڕێزلێنانیان بوو، کە وەک ئەندامێک هاتنە ناو فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان.
لەمیانەی سەردانەکەیاندا، باس لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان کرا، ئەوەش لەسەر ئەو ڕێچکەیەی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و فیدراسیۆن بۆ دیاسپۆرا دایانڕشتوون، بەتایبەت کارەکانیان لە شاری بڕێمنی ئەڵمانیا، هاوکات ڕۆڵیان لە پاراستن و پەرەپێدانی چاند و کەلتووری و زمان و پشتیوانییان لە دۆزی کورد لە هەر جێیەک کورد تێیدا نیشتجێ بن.

___

بەریتانیا: فێرگەی وەرزشی Kurdish FC بۆ منداڵان دەستیان بە ڕاهێنان کرد

Harmn

پەیامی کۆنفدراسیۆن بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتانەوە

Harmn

بەریتانیا: دوو پاڵێورای سەرەکی جێگرتنەوەی جۆنسن پاڵپشتی سیاسەتی گواستنەوەی کۆچبەران بۆ وڵاتی سێیەم دەکەن

Harmn