KDC

فیدراسیۆنی هۆڵەندا هاوینەسەیرانێکی بۆ کوردستانییان ساز کرد

 

فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی-هۆڵەندا، هاوینەسەیرانێکی بۆ کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستانییانی دانیشتووی ئەو وڵاتە ساز کرد.

ڕۆژی ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی- هۆڵەندا، سەیرانی هاوینی «سەیرانی ڕەوەندی کوردستانی»، لە دارستانی کرالینگنی ڕۆتردام بەڕێوە برد. ژمارەیەکی زۆر لە کوردان و هاوڕێیانی گەلی کورد بۆ بەشداریکردن لەم چالاکییەدا کۆبوونەوە و ڕۆژێکی پڕ لە خۆشی و یەکگرتوویی و ناسینەوەی یەکترییان بەسەر برد.

ئەم چالاکییە، یەکەم چالاکیی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی نوێی فیدراسیۆن بوو دوای کۆنفرانسی ناوخۆیی و بەم چالاکییەشی پیشانی دا، کە ئامادەی خزمەتکردن بە کۆمەڵگەی کوردییە لە هۆڵەندا.

لە ماوەی چالاکییەکەدا، بەشداربووان چێژیان لە خواردنی کوردی، گۆرانی، یاری و چاوپێکەوتنی هاووڵاتییان و نوێکردنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان وەرگرت.

فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی-هۆڵەندا، سوپاسی هەموو خۆبەخشان، بەشداربووان و هاوکارانی دەکات، کە بەشێکی گرنگ بوون لە سەرکەوتنی ئەو ڕۆژە.

___

بەرنامەی ناوکی ئێران :-نوێنەرانی وڵاتانی ئەوروپا هەڵوێستی نوێی ئێران پێچەوانی ڕێکەوتنەکانی پێشووە

KDC

سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەرلەمانی نەمسا و سەرۆکایەتی گەورە شارەوانی ڤییەنای کرد.

Harmn

بە ماوەی 24 کاتژمێر ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی عێراق رادەگەیندرێت

KDC