KDC

تیپێکی سەر بە ناوەندی فینلاند سەرکەوتنێکی تۆمار کرد

تیپی تۆپی پێی سەر بە ناوەندی فینلەندا توانی لە تیپی عێراق بباتەوە و ئامادەکارانی خولەکەش سەرسام بکەن.

رۆژی ٢٥.٠٦.٢٠٢٦ خولی ساڵانەی نەتەوەکان لەنێوان تیپی کوردستان و عێراق بەڕێوە چوو، کە تێیدا بە سەرکەوتنی تیپی کوردستان ٦ گۆڵ بەرانبەر ١ گۆڵ بۆ تیپی عێراق کۆتایی پێ هات.
تیپی تۆپی پێی کوردستان، کە لەلایەن چەند لاوێکی کوردی دانیشتووی فینلەندا دامەزراوە و سەر بە ناوەندی رەوەندی کوردستانی-فینلەندایە، لە یەکەم یاری خولی TAT internatiolی 2026ی نەتەوە جیاوازەکانی فینلەندا توانی لە بەرانبەر تیپی عێراق بیباتەوە.

ئەم سەرکەوتنە ناوازەیەی تیپی کوردستان دەستپێکێکی باشە بۆ تیپەکە، هێز و توانای گەنجە یاریزانە کوردەکان لە سەرەتای خولەکە درەوشانەوەیەکی بەرچاو بوو بۆ ئامادەکارانی خولەکە.

 

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و رێکخراوی کانگا ئاهەنگێکیان سازدا 

KDC

ئەمەریکا: نیگەرانین لە هەندێ دەوڵەت کە خراپ مامەڵە لەگەڵ پەنابەران دەکەن

KDC

پۆتین :بێشک ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە ئۆکرانیا بەدیدێت

Harmn