دوای ئەوەی چەندان کۆمەڵەی کوردی و کەسایەتی کورد لە رێی فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی فەرەنسا، لەسەر بارودۆخی کوردانی رۆژاوا بۆ سەرۆکی فەرەنسا دەنێرن، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەش بە نامەیەکی فەرمیی وەڵامی فیدراسیۆن دەدەنەوە و تێیدا پشتگیری هەموو مافێکی کوردانی رۆژاوایان راگەیاندووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٩ی٧ی٢٠ی٦، عەبدولجەبار شاهین سەرۆکی فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی فەرەنسا، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی KDC، رایگەیاند، لەسەر ئەو هەموو زوڵم و ستەمەی لەسەر کوردانی رۆژاوا هەبوون لەلایەن حکوومەتی نوێی سووریاوە، ئێمە وەک فیدراسیۆن هەڵساین بە نووسینی نامەیەک بە واژۆی چەندان کۆمەڵە و رێکخراوی کوردی و کەسایەتی کورد و ئاڕاستەی ئیمانویل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کرد.
ناوبراو باسی لەوەش کرد، کە سەرۆکی فەرەنسا لە رێی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بە فەرمیی وەڵامی داونەتەوە، کە ئەوان کار بۆ دابینکردنی مافەکانی کورد لە رۆژاوا دەکەن لە رێی دەستووری نوێی سوریاوە، تا هەموو مافەکانیان بە یاسا بشەسپێنرێت، جەختیشیان لەوە کردۆتەوە، کە ئەوان هەوڵی زۆریان بۆ راگرتنی شەڕ و ڕێککەوتنی رۆژاوا و حکوومەتی سووریایان داوە.



