KDC

ناوەندی فەرەنسا پێشوازییان لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد

 

بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بەرپرسی ناوەندی فەرەنسا پێشوازییان لە بەرپرسی ناوچەی پارتی لە فەرەنسا کرد، کە هەمووان پێکەوە بەڵێنی هەماهەنگی نێوانیان بۆ پرسە نەتەوەییەکانی کورد کرد.

ئەمرۆ شەممە ڕێکەوتی 18/7/2026، بە ئامادەبوونی شوکری بەرواری جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بێوار شەعبان بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ناوەڕاستی فەرەنسا، بێماڵ بەرواری جێگری بەرپرسی ناوەند و بەرپرسی چالاکییەکان، پێشوازییان لە شاندی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، کە پێکهاتبوو لە مەهدی شێلازی بەرپرسی لیژنەی ناوچە و چەند ئەندامێکی ناوچەکە.

ئەم سەردانە لە چوارچێوەی پێشوازی و پیرۆزبایی بە بۆنەی کرانەوەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ناوەڕاستی فەڕەنسا ئەنجام درا.

لەو دانیشتنەدا، هەردوو لایەن باسیان لە ڕێگەی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان ڕێکخراوە کوردستانییەکانیان لە فەڕەنسا کرد، بەتایبەتی لەو چالاکییانەی پەیوەندیدارن بە منداڵان و ژنان و ئینتێگراسیۆن و گرنگی ئەنجامدانی چالاکییە کولتووری و زانستییەکان بۆ ناساندنی دۆزی کوردی لە کۆمەڵگەی فەڕەنسا، هەروەها چالاکییەکان بۆ پاراستنی زمانێکی دایک بۆ منداڵانیش بەشێکی وتوێوژیان بوو.

لەلایەن خۆیەوە، بەرپرسی ناوەند جەختی لەوە کردەوە، کە ناوەندەکەیان وەک “ماڵی کوردی” بۆ هەموو خێزانێکی کورد لە ناوەڕاستی فەرەنسا دەبێت و رێز و پێزانینی ناوەندەکەشی بۆ هەموو هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە فەڕەنسا دەربڕی.

لای خۆیەوە، بەرپرسی ناوچەی پارتی لە فەرەنسا، ئامادەبوونی خۆی بۆ پشتگیریی هەموو چالاکییە کولتوورییەکانی ناوەندەکە دەربڕی و جەختی لەسەر گرنگیی چالاکییە کولتوورییەکان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دێرینەکانی نێوان خەڵکی کوردستان و فەڕەنسا و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان ڕێکخراوە کوردستانییەکان بۆ خزمەتکردنی دۆزی کورد کردەوە.

هاوکات شۆکری بەرواری جێگری سەرۆکی کونفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پوختەیەکی کورتی لەسەر چالاکییەکانی کۆنفیدراسیۆن و ئامانجەکانی باس کرد، ئەوەشی ڕوون کردەوە، کە بیرۆکەی دامەزراندنی کۆنفیدراسیۆن لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە هاتووە؛ کە هەموو ژیانی خۆی بۆ بەدەستهێنان و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد داناوە و وەک سەرچاوەی سیاسی و لێوەگەڕی گەلی کورد لە هەموو جیهان ناسراوە.

بەرواری ڕوونی کردەوە، کە کۆنفیدراسیۆن کار بۆ یەکگرتن و هاوکاری نێوان ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات دەکات، هەروەها پەرەپێدانی هەمەجۆری پەیوەندی نێوان گەلی کوردستان و ئەورووپا و وڵاتانی دیکە دەکات.

___

ئەڵمانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری گردبوونەوەیەک دەکەن

Harmn

ڕوسیا چەند بڕیارێک دژی یابان دەردەکات

Harmn

کایا کاڵاس: ئاڵۆزییەکانی تەنگەی هورمز عێراق بەرەو داڕمانی نێوخۆیی دەبەن

Karzan