KDC

ناوەندی رەوەندی كوردلە دەرەوە پشتگێری كاندیدی كورد لە میونیخ دەكات

شاندی ناوەندی رەوەندی كورد سەردانی شاری میونیخ ی ئەڵمانیای كرد و بە جیا لەگەل ژمارەیەك چاڵاكوانی كوردنشینی ئەو دەڤەرەیە كۆبووە.

ناوەندی روەند كە پێكهاتبوو لە هەر یەك لە كەژال دەروێش بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكان و هەورامان عەلی تۆفیق بەرپرسی راگەیاندنی گشتی ناوەند ، دیدارێك لەگەل ڤانێسا رەشید كاندیدی كورد بۆ پەرڵەمانی ئەلمانیا ئەنجام دا و پشتگێری خۆیان بۆ ئەو و هەر كاندێكی كورد لە دەروەی وڵات دەربڕی، و بەڵێنان دا لە رێگەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ناوەندەوە بتوانن بە دەنگدەرە كوردەكان بیناسێنین.

هەر لەم بارەیەوە، ناوەندی رەوەند كورد بەشداری لە ئاهەنگێكی پارتی سەوزی ئەڵمانی كرد كە تایبەت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و ناساندنی كاندیدە كوردەكە سازكرا بوو، بۆیە ڤانێسا رەشید لە وتەی خۆی دا بە بەشداربووانی راگەیاند كە كوردە و خەڵكی شاری سڵیمانیی باشووری كوردستانە، و شانازی بە كوردبوونی خۆی و بە بەشداریكردنی میوانانی كورد و شاندی ناوەندی رەوەند كرد، و بەڵێنیشی دا ئەگەر سەركەوتنی بەدەست هێنا، ئەوا ئیتر رەوشی پەنابەران لە ئەڵمانیا و دۆزی نەتەوایەتی خۆی لە ناو پەرڵەمان بە بەرچاو دەگرێت.

لەلایێكی دیكەوەو لە میانەی سەردانەكەی دا، ناوەندی رەوەندی کورد چەندین دیدار و چاوپێكەوتن لەگەل ژمارەیەک لە چاڵاكوانانی كوردنشینی ئەو دەڤەرە سازكرد، و لەگەلیان چۆنییەتی بەرەوە پێشخستن و هەماهەنگی و هاوكاریی نێوان كوردەكانی ئەڵمانی بە گشتی و كارەكانی ناوەندی رەوەندی كورد بە تایبەتی تاوتۆیكراون.

___

ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا بەشداری کۆبوونەوەی ئامادەسازیی جەژنی نەورۆز دەکەن

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە موسڵمانان دەکات

nusar1

تاهیر هەورامی پێشوازی لە عەزیز شامیلۆڤ کرد

nusar1