KDC

ناوەندەکانی برۆکسل و بەلجیکا یادی جینۆسایدی ئێزیدییەکانیان کردەوە

بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆنفدراسیۆن، هەردوو ناوەندی برۆکسل و بەلجیکا بە هەماهەنگی کۆمەڵەی هێڤی و رێکخراوی ئاشتی، ڕێکخراوی ماڵی ئیزیدیان، مەراسیمی یادی ١٢ ساڵەی جینۆسایدی کوردانی ئێزدییان کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەمە ڕێکەوتی ٣ی٨ی٢٠٢٦، خاتوو ناسک نەسیری ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی زمانی کوردی و بە وەکالەتی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا بە ماڵپەڕی KDC راگەیاند، کە ناوەندەکانی رەوەندی کوردستانی-برۆکسل و بەلجیکا بە هەمانگیی ماڵی ئێزیدییان و بە سەرپەرشتی خاتوو لەیلا چیلدێرگۆشی و کۆمەڵەی هێڤی و رێکخراوی ئاشتی و بە ئامادەبوونی هەرمن ئەحمەد نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، مەراسیمێکی تایبەتییان بۆ یادکردنەوەی ١٢ ساڵ تێپەڕین بەسەر جینۆسایدکردنی خوشک و برا کوردە ئێزدییەکانی شنگالیان لە ئۆفیسی ناوەندی برۆکسل بەڕێوە برد.

جێی باسە، بەشداربوان بریتی بوون لە کەسایەتی کورد و بەلجیکی و چالاکوان، کە سەرجەمیان داکۆکییان لە پاراستنی مافی نەتەوە و کەمینە ئایینییەکانیان کرد، کە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەژین.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج رێزلێنانیان پێشکەشی دوو وەرزشوانی سەرکەوتووی کورد کرد

Harmn

بەڕێوەبەری ئۆفیسی راگەیاندنی کۆنفیدراسیۆن بانگەوازێک ئاڕاستەی کوردستانییانی تاراوگە دەکات

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی نووسەر و مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردی پیر خدری سلێمان دەکەن

KDC