KDC

شفا بارزانی و بەرپرسانی نەمسا دۆخی ڕەوەندی کوردستانی تاوتوێ دەکەن

شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، لە ڤیەننا دوو دیداری لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و حزبی نەمسا ئەنجامدا کە، تێیدا جەخت لەسەر بەهێزکردنی پردی پەیوەندی نێوان دامەزراوەکانی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی نەمسا کرایەوە، بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری ڕەوەندی کوردستانی و چەسپاندنی بەها مرۆییەکان.

ڕۆژی 25.08.2026، شاندێک بە سەرۆکایەتی شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و بە ئەندامییەتی جەبر حاجو بەڕێوەبەری ئەکادیمیای ڤیەننا بۆ فێربوون، قەهرەمان عوسمان بەڕێوەبەری نووسینگەی شفا بارزانی، کادار جانگیر سەرۆکی فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە نەمسا،  ستان ئەلعەلی ئەندامی لیژنەی کارگێڕی فیدراسیۆن، دوو کۆبوونەوەی فەرمییان لەگەڵ سایا ئەحمەد سەرۆکی شارەوانی ناوچەی 9ی ڤیەننا و ئەندریاس بابلەر جێگری سەرۆک وەزیران و سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی نەمسا (SPÖ) ئەنجامدا.

لە دیدارەکاندا تیشک خرایە سەر دۆخی ڕەوەندی کوردستانی لە نەمسا و ئاستی پێشکەوتنەکانیان، هەروەها باس لە ڕێگاکانی پەرەپێدانی هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان دامەزراوە کوردییەکان و لایەنە سیاسییەکانی نەمسا کرا، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی گفتوگۆ و هەماهەنگی هاوبەش کردەوە، لەگەڵ کردنەوەی کەناڵی پەیوەندی ڕاستەوخۆ بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا لەسەر پرسە جیاوازەکان بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ڕەوەندی کوردستانی بکات و بەهاکانی دیموکراسی، مافی مرۆڤ و پێکەوەژیان بەهێزتر بکات.

کۆبوونەوەکان لە کەشێکی ئەرێنی و بونیاتنەردا بەڕێوەچوون، کە تێیدا خواستی هەردوولا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و برەودان بە هەماهەنگییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا بە ڕوونی ڕەنگی دایەوە.

___

دەست بەسەر ئامێری ساختەکردنی پارەدا دەگیرێت، بزانە چەند بەرپرسی باڵای لە پشت بووە

KDC

دوو هاوڵاتی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای زیندانیکردنیان بەسەردا دەسەپێندرێت

Harmn

کۆنفیدراسیۆن پیرۆزبایی لە پاڵەوانێکی کورد دەکەن

Harmn