KDC

خولی فێربوونی زمانی دایک بۆ منداڵانی کوردی دانیشتووی ئەمریکا

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سپۆنسەری دەزگای خێرخوازیی بارزانیی نەمر، کۆرسی فێربوونی نووسینی زمانی دایک بۆ منداڵانی کوردی دانیشتووی ئەمریکا دەکاتەوە.

لەو کۆرسەدا منداڵان زمانی کوردی بە هەردوو شێوەزاری سۆرانی و کرمانجی، هەروەها بە هەردوو ڕێنووسی ئارامی و لاتینی فێر دەکرێن و لە کۆتایی خولەکەشدا بڕوانامەی فەرمیی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بەشداربووان دەدرێت.

هاوکات نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، رایگەیاندووە، کە خۆشحاڵن بەو دەرفەتە.

تۆمارکردن بۆ کۆرسی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦–٢٠٢٧ ئێستا کراوەیە. ئەم خولە لەلایەن کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە سپۆنسەری دەزگای خێرخوازیی بارزانیی نەمر دابین کراوە.

دوایین کاتی تۆمارکردن: ١٥ی٩ی ٢٠٢٦

بۆ زانیاریی زیاتر و ناو تۆمارکردن سەردانی ئەم

لینکە بکەن:

https://kurdishlanguagecourse.org/

___

هێرش دەکرێتە سەر فڕۆکەخانەی کابووڵ، ئەڵمانیا و ئەمەریکا وەڵام دەدەنەوە

KDC

لەندەن: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆنفرانسی فدراسیۆنی ئاشتی جیهان دەکەن

Harmn

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن بەشداری ڕێوڕەسمێکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی کرد

Harmn